ۆرك شۆپی (ڕێكاره پێوانه‌ییه‌كانی كرداری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی سێكسی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان (UNFPA)و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، ۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌و ڕێكاری پێوانه‌یی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندتیژی سێكسی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 28ی 5ی 2017، له هۆڵی هۆتێل گراند میلینیۆم، به‌سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تان (UNFPA)و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و عه‌قید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له سلێمانی ۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌و ڕێكاری پێوانه‌یی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندتیژی سێكسی‌و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردن‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای ۆرك شۆپه‌كه‌دا‌و له كاتی كردنه‌وه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به وته‌یه‌ك باسی له گرنگی ۆرك شۆپه‌كه‌و به‌رهه‌مهێنانی دۆكیومێنتێك كه كه‌لێن‌و گرفته‌كانی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان له‌و بواره‌دا خسته ڕوو، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له به‌شداربوووان‌و ئاماده‌بووان كرد له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و چالاكانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ.
ۆرك شۆپه‌كه له هۆڵی هۆتێل گراند میلینیۆم‌و له شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
|