پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌بۆنه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌وه
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
"شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ..."
به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین‌و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه خێر‌و خۆشی خۆی له‌م مانگه پیرۆزه‌دا بڕژێنێت به‌سه‌ر كوردستان‌و میلله‌ته‌كه‌مانداو له شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ناحه‌زان كوردستان به دوور بگرێت، هه‌روه‌ك هیوادارین خێرخوازان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا كه مانگی خێر‌و چاكه‌یه زیاتر چاویان له هه‌ژاران‌و نه‌دارانی وڵاته‌كه‌مان بێت.
دووباره پیرۆزبێت مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان‌و ڕۆژوو و خواپه‌رستی هه‌موو لایه‌ك گیرابێت
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
26ی 5ی 2017
|