• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌: په‌یمانگای‌ ئاوات پێشانگایه‌كی‌ شێوه‌كاری‌ تایبه‌ت به‌ منداڵانی‌ (داون) ده‌كاته‌وه‌


ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 24ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ باوك‌و دایكی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ندی‌ په‌یمانگا، په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك پێشانگایه‌كی‌ شێوه‌كاری‌ تایبه‌ت به‌ منداڵانی‌ (داون) ی‌ په‌یمانگا كرده‌وه‌.

پێشانگاكه‌ پێكهاتبوو له‌ وێنه‌و كاری‌ ده‌ستی‌ منداڵانی‌ په‌یمانگا كه‌ تیایدا تواناو هونه‌رو به‌هره‌ی‌ خۆیاین به‌ پشتیوانی‌ مامۆستاكانیان زۆر به‌ جوانی‌ خستبوویه‌ ڕوو، به‌جۆرێك به‌ڵگه‌ی‌ توانایی‌ تایبه‌تی‌ منداڵانی داون‌و دواكه‌وتووانی‌ ژیریی‌ بوو ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر هاوكارو پشتیوانیان بێت.

له‌ وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ مامۆستایان‌و كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگا كرد به‌ تایبه‌ت مامۆستا (ساز ئه‌دیب) سه‌رپه‌رشتیاری‌ پێشانگاو مامۆستای‌ وانه‌ی‌ هونه‌ری‌ په‌یمانگا كه‌ پشتیوانی‌ منداڵه‌كان بوون بۆ پیشاندانی‌ به‌هره‌و تواناكانیان، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ ساڵی‌ ئاینده‌دا كاری‌ باشتری‌ په‌یمانگا ببینین، هه‌روه‌ك هیوای‌ خێرو خۆشیشی‌ بۆ منداڵان‌و قوتابیانی‌ په‌یمانگا خواست.



24/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.