• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
په‌یمانگای‌ هانا به‌ به‌رهه‌می‌ ناوازه‌وه‌ پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و میوانان، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ به‌ به‌رهه‌می‌ ناوازه‌وه‌ كرده‌وه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 23ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ چاودێریی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مان‌و كاك شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانی‌ ڕێكخراوه‌یی‌‌و به‌رپرسی‌ حكومی‌، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندنی‌ كه‌مئه‌ندامان پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌.

له‌ پێشانگاكه‌دا به‌ڕێز خاتوو نازه‌نین عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگا وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌شكردو به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو قوتابیانی‌ په‌یمانگای‌ كرد كه‌ توانیویانه‌ به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵبن‌و قۆناغه‌كانی‌ ئه‌مساڵی‌ ڕاهێنان تێپه‌ڕێنن‌و ئه‌مڕۆ ئێمه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ببینین كه‌ ده‌یان به‌رهه‌می‌ جوان‌و قه‌شه‌نگ‌و ناوازه‌ن له‌ زۆر بواری‌ جیاوازدا.

له‌ به‌شێكی‌ مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكی‌ پێشانگه‌كه‌دا ڕێزو سوپاس پێشكه‌ش به‌و كه‌س‌و كۆمپانیایانه‌ كرا كه‌ هاوكاری‌ په‌یمانگا بوون له‌م ساڵدا، دواتر میوانه‌كان‌و سه‌رجه‌م سه‌ردانیكارانی‌ پێشانگا به‌شه‌كانی‌ پێشانگایان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ده‌یان به‌رهه‌می‌ درومان‌و پیشه‌ی‌ ده‌ست‌و وێنه‌و كاری‌ دارتاشی‌ ناوازه‌ی‌ تێدا خرابوویه‌ ڕوو.



23/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.