قۆناغی دووه‌می وه‌رزی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان له په‌یمانگاكان ده‌ستیانپێكرد
ڕۆژی دووشه‌ممه، 22ی 5ی 2017، قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ستیان پێكردو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش پێان نایه قۆناغی كۆتایی ئه‌مساڵی خوێندن‌و تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ستیانپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و زانینی دۆخی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تافیكردنه‌وه‌كان‌و ده‌ستخۆشی له مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی په‌یمانگاكانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به یاوه‌ری به‌ڕێز م.موحه‌ممه‌د سه‌یدقادر، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌یی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی په‌یمانگای هیوای نابیستانی به‌سه‌ركرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌ردوو په‌یمانگای هیوا بۆ نابیستان‌و ڕووناكی بۆ نابینایان هاوشێوه‌ی خوێندنگه‌و په‌یمانگاكانی په‌روه‌رده پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه ده‌چێت‌و قوتابیانی په‌یمانگا به تایبه‌تمه‌ندی خۆیانه‌وه به سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا تێپه‌ڕ ده‌بن‌و هه‌مان پڕۆگرامی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن.
|