بۆ یه‌كه‌مجاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌م كاره ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به ڕه‌فتاری ناتوندوتیژو هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆشه‌ویستنی خێزان‌و ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كانیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له ڕێگه‌ی ڕیكلامی سه‌رشه‌قامه‌كه‌وه په‌یامه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دوو په‌یامی هه‌یه بۆ هاووڵاتیان كه بریتین له :" توندوتیژنابین له ڕه‌فتارماندا، چونكه توندوتیژی خێزان به‌ره‌و لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بات"، " به دوای به‌خته‌وه‌ریدا بگه‌ڕێ، به خۆشویستنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت".
له‌باره‌ی ئه‌م كاره نوێیه‌وه به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند:" به‌لامانه‌وه گرنگه هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك له تواناماندا بێت بگرینه به‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هاندانی هاووڵاتیان بۆ ژیانێكی خێزانی باشتر، ئێمه له‌م دوو په‌یامه‌ماندا ده‌مانه‌وێت به خێزانه‌كان بڵێین دووركه‌ونه‌وه له توندوتیژی به‌رانبه‌ر ئه‌ندامانی خێزان‌و خۆشه‌ویستی بكه‌نه بناغه‌ی ژیانی خێزانی تا به ئارامی پێكه‌وه بژین‌و دووربن له ڕووداوی نه‌خوازراو، به سوپاسیشه‌وه كه له‌م كاره‌ماندا شاره‌وانی سلێمانی هاوكارمان بوو، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و به دواداچوون‌و ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌م كه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كاندا دڵسۆزانه ڕۆڵیان بینی".
په‌یامه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی سلێمانی به هاوكاری شاره‌وانی سلێمانی دانراون‌و به دیزانێكی زۆر نایاب‌و به زمانێكی ساده نوسراون‌و هاووڵاتی به ئاسانی لێیان تێده‌گات.
ئه‌م كاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌شێك بوو له ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خێزانه‌وه پێی هه‌ستابوو.
|