• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان گفتوگۆكران‌و چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ڕوو

له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان ڕێكخست‌و چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگ به‌ خێزان‌و شیرازه‌ی‌ خێزان‌و حاڵه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ڕوو.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 15ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل های‌ كرێست گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ سازكردو تیایدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ خێزان‌ خرانه‌ڕوو.

ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌م بریتبوو له‌ (دەروازەیەک بۆ گفتوگۆی‌ پرسەکانی‌ تایبەت بە خێزان) كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێز م.عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی خرایه‌ ڕوو و تیایدا گرنگترین ئامانجه‌كانی‌ دیداره‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕاكێشانی‌ سه‌رنجی‌ كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خێزان به‌ ئاراسته‌ی‌ به‌هێزكردنیدا، هه‌روه‌ك داتاكانی‌ 10 ساڵی‌ ڕابردووی‌ هاوسه‌رگیری‌‌و جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ڕوو، كه‌ ئاماژه‌ی‌ باش نین له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و پێمانده‌ڵێن پێویسته‌ ژماره‌و داتاكان هه‌موومان ڕاگرێت‌و له‌ بواری‌ خێزان‌و پاراستنی‌ كاربكه‌ین، هه‌روه‌ك به‌ كورتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هۆكاره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌و لێكه‌وته‌كانی‌‌و ئه‌ركه‌كانی‌ تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌‌و حكومه‌ت به‌رانبه‌ر خێزان‌و پرۆسه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ ڕوو.

ته‌وه‌ری‌ دووه‌م بریتیبوو له‌ (هۆکارەکانی جیابونەوە) كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێزپرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر د.عالیە فەرەج موحه‌ممه‌د پێشكه‌شكراو تیایدا گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌و ریزبه‌ندییه‌كانی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان‌و جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ران له‌سه‌ر ئاسته‌كانی‌ جیهان‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئێران‌و عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.

ته‌وه‌ری‌ سێیه‌میش بریتیبوو له‌ (کاریگەرییەکانی جیابونەوە لەسەر منداڵ‌و خێزان لەڕووی دەروونیەوه‌) كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێز پرۆفیسۆر د.کەریم شەریف قەرەچەتانی‌ پێشكه‌شكرا، د.كه‌ریم له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌یدا زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ ئه‌و گرفته‌ ده‌روونیانه‌ كرد كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ خێزان ده‌بنه‌وه‌ پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیان‌و گرفته‌ ده‌روونیانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ منداڵ ده‌بنه‌وه‌، هه‌ر له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ته‌وه‌ره‌كه‌یدا د.كه‌ریم ئاماژه‌ی‌ كرد به‌ ڕۆڵی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ په‌روه‌رده‌ كردنی‌ منداڵ‌و نه‌وه‌كان به‌ بابه‌تی‌ گرنگ بۆ ژیان‌و به‌تایبه‌ت هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ له‌ بابه‌ته‌ ده‌روونیه‌كان‌و ئه‌و ڕۆشنبیریانه‌ی‌ پێویستن بۆ ژیانی‌ ڕۆژانه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قه‌یرانێكی‌ قووڵدایه‌، هه‌روه‌ها به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌و ئاماره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ وه‌ستاو به‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ زانین بۆ ئێستای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان.

ته‌وه‌ری‌ چواره‌می‌ گفتوگۆكه‌ پێكهاتبوو له‌ بابه‌تێك به‌ناونیشانی‌ (جیابونەوە لە ڕوانگەی یاساوە) كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێز دادوەر جاسم جەزا جافر، دادوەر لە دادگای باری کەسێتی‌ سلێمانی‌ كه‌ تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌ ژماره‌و ئاماره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ نیگه‌رارن كه‌رن، ئاماژه‌ی‌ به‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌دا له‌ ڕوانگه‌ی‌ یاساو ڕۆڵی‌ دادگا له‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان.

ته‌وه‌ری‌ پێنجه‌م‌و كۆتایی‌ بریتیبوو له‌ (ڕۆڵی‌ تەکنەلۆجیاو ئامێرەکانی‌ پەیوەندی‌ لەسەر زۆربوونی‌ گرفتەکانی خێزان) كه‌ له‌لایه‌ن بەڕێز هێمن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی سەنتەری خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌‌و تیایدا وه‌ك توێژه‌رو وه‌ك كه‌سێ كه‌ له‌نێو وه‌زیفه‌ حكومییه‌كه‌یدا ئاگاداری‌ ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ته‌كنه‌لۆجیاو به‌تایبه‌ت ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ تاكه‌كان‌و خێزانه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

پاش پێشكه‌شكردنی‌ ته‌وه‌ر‌و بابه‌ته‌كان ئاماده‌بوون به‌ بۆچوونه‌كانیان گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ره‌و بابه‌ته‌كانیان كردو گفتوگۆكه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد، سه‌رجه‌م گفتوگۆكه‌ش نزیكه‌ی‌ 2 سه‌عاتی‌ خایاند.


15/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.