• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و لیژنه‌ی‌ به‌هێزكردن‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كۆده‌بنه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و به‌رچاوڕوونیان بۆ ژیان‌و گوزه‌ران‌و مافه‌كانی‌ منداڵان‌و ئفره‌تان‌و به‌ساڵاچووان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، لیژنه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تیمی‌ به‌هێزكردن‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیان كرد.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 10ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێزان ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمخه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و مافناس سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و هیوا ڕه‌حمان‌و سۆران سه‌عید‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو پلان‌و پارێزگاری‌ خێزان، پێشوازییان له‌ وه‌فدی تیمی‌ به‌هێزكردن‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ كاك ئاوات موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ تیم‌و مافناس هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح، ڕێكخه‌ری‌ تیم‌و سێوه‌ حه‌مه‌ خدر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و صابر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌.

ئه‌و دیداره‌ تایبه‌ت بوو گفتوگۆو وه‌رگرتنی‌ زانیاریی‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و توێژانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رپرسه‌ له‌ خزمه‌تكردنیان، به‌تایبه‌ت منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.

له‌ دیداره‌كه‌دا، ئه‌ندامانی‌ تیمه‌كه‌ شێوازی‌ كاری‌ خۆیان‌و میكانیزمی‌ به‌هێزكرد‌و پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ تیمه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، مافناس هیوا ڕه‌حمانیان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ له‌ تیمه‌كه‌دا كارده‌كات.

له‌ به‌رانبه‌ریشدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستیان خسته‌به‌رده‌م تیمه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو  به‌جۆرێكه‌ هه‌موو دڵسۆزێكی‌ مافی‌ مرۆڤ ئاسوده‌ ده‌كات كه‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و گیرو گرفته‌ زۆره‌كان به‌ڵان به‌ هه‌وڵ‌و هیمه‌تی‌ هه‌موو لایه‌ك‌و دڵسۆزی‌ كارمه‌ندان توانراوه‌ تا ئاستێكی‌ باش خزمه‌تێكی‌ گونجاو پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ك ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و دیارده‌ی‌ سواڵ‌و منداڵی‌ سواڵكه‌رو ئیشكه‌ری‌ سه‌رشه‌قامه‌كانیش مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ هه‌موو لایه‌ك بوون.

هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانگهێشتی‌ تیمه‌كه‌ی‌ كرد تا له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ خانه‌كان بكه‌ن‌و ژیانی‌ سودمه‌ندان له‌ نزیكه‌ی‌ ئاگاداربن‌و هه‌ر شتێك سه‌رنجی‌ ڕاكێشان كه‌ له‌گه‌ڵ مافه‌كانی‌ مرۆڤ نه‌گونجێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌‌و ئاماده‌بووانیش به‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان بۆ دیداره‌كه‌و زانیارییه‌كان‌و خزمه‌ت‌و كاره‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پێشوازییه‌كه‌ ده‌ربڕی‌.


11/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.