• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ : ساڕێژبوونی‌ ئه‌م خه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌


به‌ هۆی‌ ڕووداوی‌ ناخ هه‌ژێنی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ منداڵ‌و ئافره‌ت‌و گه‌نجانی‌ كورده‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌نده‌ران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و وێڕای‌ هاوخه‌می‌ خۆیان بۆ ڕووداوی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ هاووڵاتیان، داوا له‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ سیاسی‌‌و حكومی‌ ده‌كات كه‌ به‌ هه‌نگاوی‌ خه‌مخۆرانه‌ ببنه‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌‌و بنه‌بڕكردنی‌ ژماره‌ی‌ كۆچبه‌ران.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ : 
ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌نده‌رندا

به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، جارێكیتر پرسه‌و دڵته‌نگی‌‌و هاوخه‌می‌ خۆمان بۆ كه‌س‌و كاری‌ قوربانیانی‌ ڕێگه‌ی‌ هات‌و نه‌هاتی‌ هه‌نده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نین، به‌ داخه‌وه‌ین جارێكیتر دیمه‌ن‌و كاره‌ساتی‌ خنكان‌و گیان له‌ده‌ستدانی‌ ژن‌و مناڵ‌و گه‌نجی‌ كورد ده‌بینین، ئه‌م دیمه‌نانه‌ بۆ ئێمه‌و بۆ ته‌واوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئازارێكن كه‌ ساڕێژ بوونیان سه‌خته‌ .

هاووڵاتیانی‌ كوردستان:
ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ فه‌رمی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ مانگی‌ ئابی‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌ میانه‌ی‌ كۆنفرانسێكی‌ زانستیدابه‌ تێروته‌سه‌لی‌ له‌ هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كۆچمان كۆڵییه‌وه‌و مه‌ترسی‌ خۆمان له‌ كۆچی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان خستبوویه‌ ڕوو، هه‌روه‌ك ده‌رئه‌نجام‌و زیانه‌ پڕ مه‌ترسییه‌ جۆراوجۆره‌كانیمان بۆ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكومه‌ت‌و ڕای‌ گشتی ڕوونكردبوویه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ بۆ جارێكیتریش وه‌بیری‌ هه‌موو لایه‌كی‌ ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ كۆچ بۆ هه‌نده‌ران زیان‌و مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ گه‌ل‌و وڵات‌و خێزان‌و تاكه‌كان له‌ دوایه‌، تكامان وایه‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ سیاسی‌‌و دامه‌زراوه‌یی‌ خه‌مخۆرانه‌ له‌ دۆخی‌ كوردستان بێنه‌ پێش‌و به‌ هه‌نگاوی‌ ڕاست‌و دروست ببنه‌ هۆی‌ ڕاگرتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كۆچبه‌ران، ئه‌مه‌ش بۆیه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ كۆنفرانسه‌كه‌مان به‌ ئاشكرا ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان‌و گه‌نده‌ڵی‌ به‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆچ دانابوو له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ تری‌ په‌یوه‌ست به‌ دۆخی‌ ئابوری‌‌و شه‌ڕی‌ تیرۆریستان‌و خودی‌ تاكه‌كان‌و كۆچبه‌رانه‌وه‌، كه‌ به‌ هه‌موویانه‌وه‌ دۆخێكی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌ خراپیان بۆ هاووڵاتیان خوڵقاندووه‌ .

له‌ كۆتاییدا جارێكیتر هاوخه‌می‌ خۆمان بۆ كه‌س‌و كاری‌ قوربانیانی‌ ڕووداوی‌ خنكان‌و گیان له‌ده‌ستدانی‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌رده‌بڕین‌و له‌ خوای‌ گه‌وه‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ شوێنی‌ كۆچكردووان به‌ هه‌شتی‌ به‌رین بێت‌و سه‌بوری‌ به‌ كه‌س‌و كاریشیان بدات‌و ئه‌م كۆسته‌ دواكۆستی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێت ...

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
23ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016


23/01/2016
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.