به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێشوازی له ڕێكخراوی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات‌و هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و داڵده‌دانی ئافره‌تان پێشكه‌ش ده‌كات.
له دوو ڕۆژی 26ی 4و 11ی 5ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازی له ڕێكخراوی (ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ) كرد كه ڕێكخراوێكی نێوخۆییه‌و به هاوكاری ڕێكخراوی (NED) چاوێریی مافی مرۆڤ ده‌كات.
له پێشوازی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڵێنی هاوكاری ته‌واوی پێدان له سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامه‌كه‌یان‌و چاودێریی مافه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له ماڵه‌كانی نه‌وجه‌وانان‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و دڵنیاشیكردنه‌وه سه‌ره‌ڕای بارودۆخ‌و قه‌یرانه‌كان به‌ڵام به دڵسۆزی كارمه‌ندان‌و هاوكاری پشتیوانی خێرخوازان ژیان له‌و ماڵانه له ئاستێكی زۆر باشدایه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌لای خۆشیانه‌وه ڕێكخراوی نیشتیمانی زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه هاوكارو پشتیوانیانه‌و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن.
|