• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ دیدارێكدا ستایشی‌ كاره‌كانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ سلێمانی‌ كرا‌و چۆنییه‌تی‌ باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان تاوتوێكرا

به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ خاتوو ڕووناك فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان كرد.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 10ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و خاتوو ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ خاتوو ڕووناك فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی‌ ئه‌نومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان كرد.

دیداره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ شه‌ڵته‌رو شێوازی‌ كار‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاری‌ ڕێكخراوه‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌روه‌ك خاتوو ڕووناك فه‌ره‌ج خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ سلێمانی‌ پێگه‌یشتووه‌ به‌ دانپیانانی‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌شی‌ بۆ پشتیوانی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌ هاوكاره‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و كاری‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ شه‌ڵته‌ر گه‌ڕانده‌وه‌، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك پێشنیاری‌ گوناویشی‌ سه‌باره‌ت به‌ باشتر به‌ڕێوه‌چووی‌ كاره‌كان‌و باشتركردنی‌ میكانیزمه‌كانی‌ كاركردن خسته‌ ڕوو.

له‌ به‌رانبه‌ر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی‌ خاتوو ڕووناك كرد كه‌ هه‌م وه‌ك ئافره‌تێكی‌ چالاك‌و هه‌م وه‌ك ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌نجومه‌ی‌ باڵای‌ خانمان كه‌ هه‌میشه‌ دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه‌ هاوكارو پاڵپشتی‌ شه‌ڵته‌رو كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌تایبه‌تی‌، هیوای‌ خواست له‌ داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر هه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ دۆخێكدا گیروگرفته‌كان زۆرن‌و پێویستیان به‌ هه‌وڵ‌و دڵسۆزی‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوكاره‌كانی‌ ژماره‌یه‌ك میكانزیم‌و به‌رنامه‌ی‌ كاریان له‌ شه‌ڵته‌ر خسته‌ڕوو كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ باشی‌ كاره‌كانی‌ شه‌ڵته‌ر كه‌ له‌ ئاینده‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ زیاتریان ده‌بێت‌و به‌ سوپاسیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م پێشنیاره‌كانی‌ خاتوو ڕووناكی‌ وه‌رگرت.


10/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.