• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشینی‌ خێرخوازی‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین ده‌كات‌و ده‌تخۆشیان لێده‌كات كه‌ نرخه‌كانیان یارمه‌تیده‌ری‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانه‌و خێرخوازیانه‌یه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 9ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوڕێییه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشینی‌ 24 سه‌عاتی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن د.سه‌روه‌ر خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ پێشوازیكران.

له‌ دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ پیرۆزباییان له‌ به‌رپرسان‌و دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین كرد كه‌ به‌ كارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین هه‌ستاون، به‌تایبه‌ت كاتێك نرخه‌كان‌و بینینی‌ نه‌خۆش‌و تاقیگه‌و نه‌شته‌رگه‌ری‌ به‌ نرخێكی‌ زۆر گونجاون‌و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری‌ هه‌ژاران‌و هاووڵاتیانی‌ كه‌مده‌رامه‌تن، هه‌روه‌ك له‌ كوالێتی‌‌و شێوازی‌ پێشوازیكردنی‌ نه‌خۆشدا له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدان‌و به‌كارهێنانی‌ ته‌كنه‌لۆجیای‌ نوێش یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشی‌ به‌رزی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشیان له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین‌و به‌خشه‌رو خێرۆمه‌ندان كرد كه‌ پاره‌كانیان له‌ كارێكی‌ پیرۆزی‌ له‌مجۆره‌دا به‌كارهێناوه‌‌و هیوایان خواست كاری‌ له‌مجۆره‌ له‌ كوردستاندا نمونه‌ی‌ زۆر بێت.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ كرد بۆ ئه‌و سه‌ردان‌و پیرۆزباییه‌و سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه‌ خسته‌ڕوو كه‌ بریتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان به‌بێ‌ جیاوازی‌‌و به‌ كوالێتی‌ به‌رزو نرخی‌ گونجاوی‌ خێرخوازی‌، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشیاندا به‌پێی‌ سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌یه‌كی‌ دیاریكراو هاوكارو یارمه‌تیده‌ری‌ هه‌ژاران بن به‌تایبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ خێرخوازی‌ 24 كاتژمێرییه‌وه‌ له‌ 22 پسپۆڕی‌ جیاجیادا نه‌خۆش ده‌بینرێت، هه‌روه‌ك خاوه‌نی‌ تاقیگه‌یه‌كی‌ پێشكه‌وتووه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین ئامێره‌كانی‌ تاقیگه‌و به‌ دیقه‌یه‌كی‌ به‌رز، هه‌روه‌ها له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌‌و گه‌وره‌‌و بچوك له‌ ڕێگه‌ی‌ 3 هۆڵی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی‌ چه‌ند پزیشك‌و پسپۆڕێكی‌ شاره‌زا ئه‌نجامده‌درێت، تێچووی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین كه‌ پێشتر به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام بووه‌و له‌ ئێسته‌دا وه‌ك دامه‌زروه‌یه‌ك كارده‌كات‌و كاره‌ خێرخوازییه‌كانی‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.


10/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.