خولێك بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای دایهنگهكانو له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، به‌شی پلان به هه‌ماهه‌نگی به‌شی دایه‌نگه‌كان خولێكی كارگێڕی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان ده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش ده‌ستخۆشی له جێ به‌جێكردنی پلانه‌كانی پێشخستن ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 9ی 5ی 2017، وه‌ك به‌شێك له پلانی وه‌رزی به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو به‌شی پلان‌و دایه‌نگه‌كان هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی خولێكی 2 كاتژمێری بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه ناحكومیو حكومییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، خوله‌كه تایبه‌ت بوو به ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری دایهنگهكانو ڕۆڵیان له پێشخستنی دایهنگهكانداو له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وترایه‌وه‌و نزیكه‌ی 25 به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه تیایدا به‌شداربوون.
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگابوون له چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌و ئاراسته‌كردنی هێندێك ڕێنمایی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاماده‌ی به‌شێكی خوله‌كه بوو، له وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی خوله‌كه وتی :" وه‌ك ئاگادارن ئێمه به‌ڵێنماندابوو به به‌هێزكردنی دایهنگهكانو كۆنتاكتی بهردهوامو پشتگیریكردنیان تا باشتر كردنی ئه‌دای دایه‌نگه‌كان به حكومی‌و ناحكومییه‌وه، ئه‌م خوله‌و خول‌و چالاكییه‌كانی داهاتووش به‌شێكن له‌و به‌رنامه‌ی كاره به‌رانبه‌ر دایه‌نگه‌كان كه ئامانج لێی بریتییه له گرنگیدان به ژیان‌و ئایندهی منداڵ له دایهنگهكانداو په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ته‌مه‌ندا".
|