+ وێنه: سلێمانی، ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی له هۆڵی باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای كوردستان بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو.
له بۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان كۆچه‌ر عه‌لی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیاو م.عومه‌ر گوڵی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و د.میران قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نه‌ری تالاسیمیا له ته‌ندروستی سلێمانی وته‌یان خۆیان پێكه‌شكردو تیایدا هاوسۆزی‌و پشتیوانی‌و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ كاركردن بۆ منداڵان‌و نه‌خۆشانی تالاسیمیاو گرفته‌كانیان خسته‌ڕوو.
به‌شێكی زۆری بۆنه‌كه ته‌رخان بوو بۆ چالاكی سرودو چالاكی هونه‌ری جۆراو جۆر بۆ دڵخۆشكردنی منداڵانی تالاسیمیا كه‌له‌لایه‌ن كازیوه‌كانی سه‌رشه‌قام‌و سه‌رای سلێمانی سه‌ر به ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان پێشكه‌شكران.
تالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌تی خۆێنه‌و جه‌سته‌ی كه‌سی تووشبوو ناتوانێت خوێن به‌رهه‌م بهێنێت‌و پێویسته تا ئه‌و كاته‌ی له ڕێگه‌ی چاندنی مۆخی ئێسكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به به‌رده‌وامی خوێن وه‌رگرێت، نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت كه‌م بكرێـته‌وه به‌هۆی پشكینی پێشوه‌خته‌و ڕێگرتن له دایكبوونی منداڵی تووشبوو هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مۆخی ئێسك بۆ ئه‌وانه‌ی له ژیاندان‌و هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ن كه خۆشبه‌به‌ختانه له ئێسته‌دا له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌ند له شاری سلێمانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجامده‌درێت‌و تا ئێستا شه‌ش تووشبوو نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه.
|