• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ شه‌ڵته‌ره‌كان ته‌وه‌ری‌ گفتوگۆبوو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌ كردو له‌ دیدارێكدا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاترو ڕێكخستنی‌ كاری‌ هاوبه‌ش‌و به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ شه‌ڵته‌ره‌كان كرا.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 8ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوای‌ له‌ به‌ڕێزان خاتوو خانم له‌تیف، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌و وه‌فدێكی‌ هاوڕێی‌ كرد.

له‌ دیدارێكی‌ دۆستانه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ نێوان ڕێكخراوه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ شه‌ڵته‌ره‌كان له‌ پێناو باشتر خزمه‌تكردنی‌ دۆزی‌ ئافره‌ت‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كراوه‌یی‌ ده‌رگای‌ هاوكاری‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردنی‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرده‌وه‌ به‌ ڕووی‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌می‌‌و به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تاندا به‌بێ‌ جیاوازی‌، ته‌نهابنه‌مایه‌كیش له‌م ڕوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاری‌ پێده‌كات‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌سه‌ر بینا ده‌كات بنه‌مای‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌ به‌رزه‌كان‌و به‌ها باڵاكان‌و پڕۆژه‌و پلانی‌ گونجاوو شیاوه‌ له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ باشترو خێزانێكی‌ تۆكمه‌و به‌خته‌وه‌رداو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گرفته‌ خێزانییه‌كان‌و گرفته‌كانی‌ ژنان به‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كوردستانی‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌دیداره‌كه‌و ڕوونكردنه‌وه‌كان‌و زانینی‌ بۆچوچون‌و شێوازی‌ كارو سیاسه‌تی‌ كاركردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ربڕی‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ كاركردن له‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراودا، له‌م ڕوه‌وه‌ پشتیوانی‌ خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ده‌بڕی‌‌و ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ كاری‌ هاوبه‌ش هه‌ماهه‌نگی‌ پیشاندا.



08/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.