• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

له‌ پێناو باشتر ڕێكخستنی‌ كاری‌ خێرخوازی‌‌و دروستكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان ڕێكخراوه‌كاندا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و حه‌وت ڕێكخراوی‌ بواری‌ كاری‌ خێرخوازی‌ به‌تایبه‌ت خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت بۆ جاری‌ دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ .

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 7ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرس‌و به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ( ڕێكخراوی‌ خه‌نده‌ی‌ نازداران، ڕێكخراوی‌ كوردستان بۆ هاریكاری‌ تووشبووانی‌ شێرپه‌نجه‌، دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین، ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت/CDO، رێكخراوی‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌، ڕێكخراوی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كورد/ خێرخوازی‌، ڕێكخراوی‌ هانای‌ خێرخوازی‌) دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیان ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ نرخاندنی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌تایبه‌ت منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشتدا، ئاماده‌بووان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن كه‌ گرنگترینیان بریتیبوون له‌ ( ئاڵوگۆڕی‌ زانیاری‌‌و داتا له‌ پێناو باشتر پێشكه‌شردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و باشتر به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ خولی‌ به‌رده‌وام، ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ هاوبه‌شی‌ خێرخوازی‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ناساندن‌و به‌ كلتوركردنی‌ كاری‌ خێرخوازی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، جیاوازی‌ نه‌كردن له‌ نێوان ڕێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت، سودوه‌رگرتن له‌ خول‌و ڕاهێنانه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ ستافه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كان، پێشكه‌كردنی‌ ڕاپۆرتی‌ داتاو زانیاری‌ خولی‌ ڕێكخراوه‌كان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌).

له‌باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" سه‌ره‌ڕای‌ نرخاندنی‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان بیرۆكه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كان زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئامانجه‌كان له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت باشتر بێنه‌ دی‌، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌یان ڕووانی‌‌و له‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی‌ زیاتریش ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی‌ ئه‌م هاوبه‌ندییه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ وه‌ك هه‌موو وڵاتانی‌ دونیا كاری‌ خێرخوازی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ باشتر له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا جێگه‌ ده‌گرێت‌و به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كه‌لێنه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان بریتیبوون له‌ به‌ڕێزان :(  خاتوو وارڤین مه‌دحه‌ت له‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت/ CDO، م.خالید سه‌ركارو م. فه‌همی‌ ئه‌مین له‌ ڕێكخراوی‌ كوردستان بۆ هاریكاری‌ تووشبوانی‌ شێرپه‌نجه‌، م.ئاری‌ عه‌زیز له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ به‌خشین، كاك ئیسماعیل موحه‌ممه‌د له‌ ڕێكخراوی‌ هانای‌ خێرخوازی‌، كاك یه‌حیا ئه‌حمه‌دو كاك سۆران خه‌له‌ف له‌ ده‌زگای‌ خێرخوازی‌ بارزانی‌، م.جه‌بار كه‌ریم له‌ ڕێكخراوی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ كورد/ خێرخوازی‌، م.عوسمان سه‌نگاوی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ خه‌نده‌ی‌ نازداران).


07/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.