• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕێز له‌ قوربانیدانی‌ كارمه‌نده‌كه‌ی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ ده‌نێت

عومه‌ر گوڵپی‌ :" قوربانیدانی‌ كاردۆو گیانفیدایی‌ له‌ كاردا لوتكه‌ی‌ ڕه‌وشت‌و هه‌ڵوێستی‌ باوه‌ڕدارانه‌و خۆشه‌ویستی‌ شارو وڵاته‌"
كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕێز له‌ قوربانیدانی‌ كارمه‌نده‌كه‌ی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌‌و خانه‌واده‌كه‌ی‌ ده‌نێت

وه‌فدێكی‌ فراوانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ ماڵ‌و خانه‌واده‌ی‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ كرد كه‌ له‌ كاتی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌ی‌ به‌شه‌ ناوخۆیی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 3ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌ندامیه‌تی‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، خانه‌واده‌ی‌ (كاردۆ جه‌بار) ئه‌و پۆلیسه‌ی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ كه‌ له‌ كاتی‌ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ی‌ به‌شه‌ ناوخۆیی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، دواتریش به‌ هاوڕێیه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ دوا مه‌نزڵگای‌ كاكه‌ كاردۆیان كردو له‌وێ‌ سه‌ره‌ڕای‌ دانانی‌ چه‌پگه‌ گوڵی‌ ڕێزو وه‌فا، فاتیحه‌یان بۆ گیانی‌ پاكی‌ ئه‌و شه‌هیده‌ی‌ ڕێگه‌ی‌ پاراستن‌و سه‌لامه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خوێندو له‌ خوای‌ گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ پله‌ی‌ به‌رزی‌ شه‌هیدی‌ به‌نسیب بكات‌و شوێنی‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین بێت.

له‌ وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ڕوو له‌ خانه‌واده‌ی‌ كاردۆ وتی‌:" گیانفیدایی‌ كاكه‌ كاردۆ بۆ ڕزگاركردنی‌ گه‌نجه‌كانی‌ زانكۆو پاراستنی‌ گیانی‌ هاووڵاتیان لوتكه‌ی‌ ڕه‌وشت‌و هه‌ڵوێستی‌ باوه‌ڕدارانه‌و خۆشه‌ویستی‌ شارو وڵاته‌، ڕاسته‌ به‌ له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌م گه‌نجه‌ دڵسۆزه‌ ئێوه‌ جه‌رگتان سووتاو ئازارێكی‌ به‌ سوێـتان چه‌شت‌و سلێمانیش كارمه‌ندێكی‌ دڵسۆزی‌ له‌ ده‌ستدا، به‌ڵام قوربانیدانی‌ كاكه‌ كاردۆ وانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ فێری‌ هه‌موو كارمه‌ندێكی‌ بواری‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گشتی‌ كرد كه‌ چۆن كێبركێ‌ بكه‌ین بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان‌و به‌ جه‌سته‌‌و ڕۆحی‌ خۆمان هاوشێوه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌كان گیانی‌ خه‌ڵكی‌ بپارێزین‌و خزمه‌تی‌ وڵات‌و گه‌ل‌و شاری‌ خۆمان بكه‌ین، ئێمه‌ له‌ كوردستان پێویستمان به‌ هه‌زاران كاردۆیه‌ تا وڵات هه‌میشه‌ ئاوه‌دان‌و خه‌ڵك خزمه‌تكراوبێت".

شه‌هید كاردۆ جه‌بار، ته‌مه‌ن 33 ساڵ، كارمه‌ندی‌ بنكه‌ی‌ زانكۆی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌، له‌ كاتی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌و ئاگره‌ی‌ له‌ بینایه‌كی‌ به‌شه‌ ناوخۆیی‌ كه‌مپی‌ نوێی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ 4ی‌ 2017 كه‌وتبوویه‌وه‌، پاش ڕزگاركردنی‌ گیانی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار خۆی‌ بوویه‌ قوربانی‌‌و گیانی‌ له‌ده‌ستدا.


03/05/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.