• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك دیداری‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن


وه‌ك ته‌واوكه‌ری‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ 19ی‌ كانونی‌ دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك دیدارو به‌ دواداچوونی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن . 

له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا‌و پاش خستنه‌ڕووی‌ داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، ده‌زگا ڕۆژنامه‌نووسیه‌كان تیشكی‌ زیاتریان خسته‌سه‌ر كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك دیدارو هه‌واڵ‌و ڕاپۆرتی‌ تیابه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 20ی‌ كانونی‌ دووه‌م، به‌شداری‌ به‌رنامه‌ی‌ ئێواره‌ باشی‌ كوردستان نیوزی‌ كرد‌و بۆ ڕۆژی‌ دواتریش پێنجشه‌ممه‌، 21ی‌ كانونی‌ دووه‌م، له‌ به‌رنامه‌كانی‌ به‌یانی‌ باش، سه‌عات 8ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ 24و سه‌عات 9 له‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌، به‌شداری‌ كردو له‌ هه‌رسێ‌ به‌رنامه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ داتاو زانیارییه‌كان‌و كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان‌و خه‌ڵكانی‌ هه‌ژارو خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و كێشه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و فه‌رمانبه‌ران، داوای‌ كرد حكومه‌ت دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و خیرخوازان به‌ده‌م پێویستییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ خانه‌كانه‌وه‌ بێن .
هه‌روه‌ها ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 21ی‌ كانونی‌ دووه‌م، ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ر به‌شداری‌ به‌رنامه‌ی‌ سه‌عات 8ی‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێنی‌ كردو كێشه‌و گرفته‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ خسته‌ ڕوو .
له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی، 22ی‌ كانونی‌ دووه‌م، كه‌ناڵی‌ ئێن ئار تی‌ به‌شێك له‌ به‌رنامه‌ی‌ به‌یانی‌ باشی‌ خۆی‌ تایبه‌تكرد به‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر هیڵی‌ 116ی‌ مناڵان‌و تیایدا هیوا سه‌عید لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ هێڵی‌ 116 وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی‌ دایه‌وه‌.
ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرت‌و هه‌واڵی‌ جیاجیا له‌ كه‌ناڵ‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ نێوخۆی‌‌و جیهانییه‌كان.

بۆ بینینی‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ئێن ئاڕ تی‌ كلیك بكه‌ .
بۆ بینینی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن كلیك بكه‌.


23/01/2016
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.