• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنه‌ .. دایه‌نگه‌ی‌ گوڵه‌ مێخه‌ك فیستیڤاڵ‌و پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌

+ وێنه‌ .. دایه‌نگه‌ی‌ گوڵه‌ مێخه‌ك فیستیڤاڵ‌و پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 29ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ ئامادبوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵ‌و ستافی‌ دایه‌نگه‌كه‌، دایه‌نگه‌ی‌ (گوڵه‌ مێخه‌كی‌ ناحكومی‌) پێشانگاو فیستیڤاڵی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆی‌ له‌ هۆڵی‌ ته‌وار به‌ڕێوه‌برد.

فیستیڤاڵه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ دوو به‌شی‌ چالاكی‌ هونه‌ری‌‌و كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگای‌ به‌رهه‌می‌ وێنه‌كێشان‌و كاری‌ ده‌ستی‌ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن 3- 4 ساڵ‌و به‌بۆنه‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ قۆناغی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك منداڵی‌ دایه‌نگه‌و به‌ڕێكردنیان بۆ باخچه‌ی‌ ساوایان ڕێكخرابوو.

له‌ وته‌یه‌كیی‌ نووسراویدا بۆ یاداشتی‌ یاده‌وه‌ری‌ فیستیاڵ‌و پێشانگاكه‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ی‌ گوڵه‌ مێخه‌ك كرد به‌هۆی‌ گرنگیدانیان به‌ چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كان بۆ منداڵ‌و سازدانی‌ زیاد له‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ به‌درێژایی‌ ساڵێكی‌ كار، هه‌روه‌ك هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌دا كاری‌ باشتریان لێ‌ ببێنێت بۆ خزمه‌تی‌ منداڵان.

دایه‌نگه‌ی‌ گوڵه‌ مێخه‌ك یه‌كێك له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانه‌ كه‌ ده‌كه‌وێـته‌ گه‌ڕه‌كی‌ ریعایه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و ساڵانه‌ له‌ بۆنه‌ جیاوازه‌كاندا كارو چالاكی‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌ بۆ منداڵان ڕێكده‌خات.


29/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.