• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌: ئاماده‌ین ئه‌و منداڵه‌ی‌ كه‌ركوك وه‌رگرین‌و به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تی‌ بكه‌ین


سه‌باره‌ت به‌و منداڵه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك كه‌ له‌ ته‌وه‌ری‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 25ی‌ 4ی‌ 2017ی‌ به‌رنامه‌ی‌ هۆتلاین له‌ كه‌ناڵی‌ ڕووداو گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كرا، كه‌ به‌هۆی‌ نادیاری‌ باوك‌و دایكیه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ ژیانییه‌وه‌‌و پاشان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ خانه‌ی‌ منداڵانه‌وه‌ له‌شاری‌ كه‌ركوكی‌ خۆشه‌ویست له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌كه‌وه‌ به‌خێو ده‌كرێت، ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ڕایگشتی‌‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ شاری‌ كه‌ركوكی‌ خۆشه‌ویست ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

" به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ كه‌یسی‌ ئه‌و منداڵه‌دا نابینین‌و نه‌ده‌بوو ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ش بهێڵرێته‌وه‌و ئێمه‌ له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیماندا خانه‌ی‌ ساوایانمان هه‌یه‌ كه‌ منداڵانی‌ ساوای‌ ته‌مه‌ن (سفر بۆ 4 ساڵ) له‌ خۆ ده‌گرێت، وه‌رگرتنی‌ منداڵیش به‌ هه‌ردوو ڕێگه‌ی‌ دادگاو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌بێت‌و مه‌رج نییه‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌و كاره‌، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی‌ ڕاده‌گه‌نین ئه‌گه‌رچی‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و نه‌بوونی‌ خانه‌ی‌ ساوایان كه‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ چوار ساڵ له‌ خۆبگرێت له‌ كوردستان‌و ته‌نها بوونی‌ خانه‌كه‌ ساوایانی‌ سلێمانی‌ له‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ فشاری‌ زۆرمان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌ پێی‌ ئه‌ركه‌كانمان ئاماده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و منداڵه‌ بكه‌ین‌و له‌ خۆی‌ بگرین‌و هه‌موو مافه‌كانی‌ منداڵی‌ بۆ دابین بكه‌ین‌، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ پێی‌ یاسا‌و به‌وپه‌ڕی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆمانی‌ ده‌زانین ڕێگه‌ نه‌ده‌ین منداڵانێك كه‌ له‌ نازی‌ دایك‌و باوك‌و خزمه‌كانیان بێ‌ به‌ش ده‌بن به‌بێ‌ نازی‌ بمێننه‌وه‌".

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
25ی‌ 4ی‌ 2017



25/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.