• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامده‌دات‌و پلان‌و كاره‌كانی‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت


له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 25ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و شاره‌زاكان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو گرنگترین ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ پێویست بوو بۆ ئاماده‌بووانی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روها ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌‌و به‌شی‌ ژمێریاریی‌ كرد كه‌ به‌ره‌وپێشچوون له‌ كاره‌كانیاندا دیاره‌و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنیشی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كان خواست له‌ خزمه‌تكرنی‌ هاووڵاتیان‌و به‌ڕێكردنی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و به‌دیهێنان‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ پلانه‌ وه‌رزییه‌كه‌یاندا.

دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاماده‌بووان‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان وته‌و ڕاپۆرتی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ كارو پلانه‌كان‌و گرفته‌كانی‌ سه‌ر ڕێگه‌ی‌ كاره‌كانیان خسته‌ ڕوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان دران‌و رۆژی‌ 24ی‌ 5 بۆ ئه‌نجامدانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتوو دیاریكرا.


25/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.