• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێز یاداشتنامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتی‌ له‌ خانه‌كانی‌ منداڵان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ یاداشتنامه‌یه‌كی‌ لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 25ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كاك نوعمان عه‌بدوڕه‌حمان له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزو جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و وه‌فدێك له‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێز، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان یاداشتنامه‌یه‌كی‌ له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان له‌ بواری‌ پاڵپشتی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ واژۆ كرد.

یاداشتنامه‌كه‌ له‌ دووتوێی‌ 20 خاڵدا ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ دیاریده‌كات‌و به‌ پێی‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان ڕێكخراوی‌ منداڵپارێز به‌ بڕی‌ (84, 480,000 – هه‌شتاو چوار ملیۆن‌و چوارسه‌دو هه‌شتا هه‌زار دینار) له‌ ماوه‌ی‌ (8) مانگدا پاڵپشتی‌ ماڵه‌كانی‌ (ساوایان، كوڕان، كچان) ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی‌ زیادكردنی‌ ستاف‌و خول‌و ڕاهێنانه‌وه‌.




25/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.