ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوویه‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 24ی 4ی 2017، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د.موحه‌ممه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێزان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2017ی ئه‌نجامدا.
به پێی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوو له گفتوگۆی هه‌یكه‌لی ڕێكخستنی وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌هاشه‌ن‌و كه‌وكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی په‌سه‌ند كرابوو هه‌روه‌ها دیاریكردنی كه‌م‌و كورتییه‌كانی به پێی پێویستی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌شدار یكردو بۆچوونه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی له‌باره‌ی كه‌م‌و كورتییه‌كانی په‌یكه‌ره‌كه‌وه بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، بڕیاروایه جارێكی‌تر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆچوون‌و تێبینییه‌كان تاوتوێبكرێن‌و ڕه‌زامه‌ندیان له‌باره‌وه وه‌ربگیرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ڕوونبوویه‌وه كه ئاماژه نه‌دان به (په‌یمانگاو سه‌نته‌رو خانه‌و دایه‌نگه‌كان) له په‌یكه‌ردا ته‌نها گرتێكی ته‌كنیكی بووه‌و چاره‌سه‌ر كراوه.
|