لێپرسراوی هێڵی فریاکەوتنی منداڵان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگەیاند، منداڵێک پەیوەندی پێوە کردوون و داوای هاوکاری کردووەو دوای بەدواداچوونیش بۆیان دەرکەوتووە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە تەنها پەتاتەیان خواردووە.
ڕۆژی هەینی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ، هیوا سەعید لێپرسراوی هێڵی فریاکەوتنی منداڵان لە بەرنامەی "بەیانیت باش کوردستان"ی ئێن ئاڕ تی وتی "منداڵێک لەڕێگەی ١١٦وە پەیوەندی پێوە کردوون و داوای هاوکاری کردووە، بەشێوەیەک منداڵەکە وتوویەتی باوکمان لە بەرەکانی جەنگە و زۆرمان برسییە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە تەنها پەتاتەمان خواردووە."
لێپرسراوی هێڵی فریاکەوتنی منداڵان ڕایگەیاند، بۆ بەهاناوەچوونی منداڵان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێویستە منداڵان پەیوەندی بە ژمارە ١١٦وە بکرێت.
هەروەها وتیشی "ئامانجی سەرەکی هێڵی ١١٦ بریتیە لە پێدانی ڕێنمایی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی، یاسایی و دەروونی بۆ منداڵان و دایک و باوکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانیاندا."
ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد لە ساڵی ٢٠١٥دا لە سلێمانی شەش هەزار و ٧٩٢ جار پەیوەندیان پێوە کراوە و ٥٠٠ کێشەیان لە هەرێمی کوردستاندا چارەسەر کردووە، وتیشی زۆربەی کێشەکانیش کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بریتین لە کێشەی پەروەردەیی بەتایبەتیش لە قوتابخانەکاندا.
هێڵی فریاکەوتنی منداڵان تەنها تایبەت نییە بە کوردەکانەوە بەڵکو بۆ ئەو عەرەب و ئاوارانەشە کە لە کوردستاندا دەژین، بەشێوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٤٤ پەیوەندیان پێوەکراوە لەلایەن ئاوارە و عەرەبەکانەوە.
ژمارە ١١٦ لە ١ی ئابی ٢٠١٣ دەستی بە کارەکانی کردووە و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، پەیوەندیکردن بە هێڵی منداڵانەوە بێ بەرانبەرە و تەنها لەڕێگەی سێ کۆمپانیاشەوە دەتوانرێت پەیوەندی بە ١١٦ بکرێت ئەوانیش "ئاسیا سێڵ، کۆڕەک تیلیکۆم و کورد تێلن."
هێڵی 116ی منداڵان هۆبه‌یه‌كی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانییه‌و یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی .