• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 18ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك عومه‌ر كورته‌باڵا، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ یپێشوازیكرا.

سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شێكه‌و له‌و سه‌ردان‌و دیدارانه‌ی‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ پێناو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون له‌ كارو چالاكی‌ ڕێكخراوه‌كان‌و گرفتی‌ ڕێكخراوو هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامیان ده‌دات.

له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامامی‌ سكرتارییه‌تی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان باسیان له‌ ژیانی‌ كورته‌ باڵاكان‌و مێژوو كاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ كرد، هه‌روه‌ك به‌رنامه‌ی‌ دیداری‌ باشترو هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكان گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا.

لای‌ خۆشیانه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكانی‌ كوردستان ده‌ستخۆشی‌‌و سوپاسی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگای‌ كراوه‌یه‌و كارو هه‌ڵوێسته‌كانی‌ جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیش سوپاسی‌ كردن‌و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات به‌ به‌شێكی‌ كه‌می‌ ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌شانی‌ زانی‌‌و به‌ڵێنی‌ دڵسۆزی‌ زیاتری‌ پێدان.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌ باڵاكانی‌ كوردستان ڕێكخراوێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ كارو چالاكی‌ تایبه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ كورته‌ باڵاو له‌ ساڵی‌ 1994 ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و ژماره‌یه‌ك لقی‌ له‌ شاره‌كان هه‌یه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ گشتییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ سلێمانییه‌.


18/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.