ڕۆژی دووشه‌ممه، 17ی 4ی 2017، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونی جێگرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ش‌و هۆبه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشوو و ئێستای په‌یمانگای هیوای نابیستان‌و سه‌نته‌ری ئۆتیزم مه‌راسیمێكی سوپاس‌و پێ‌زانین به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری‌و ئاڵوگۆڕ له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرساندا ڕوونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌و بنه‌مایانه‌دا كه له‌و گۆڕانكارییانه‌دا پشتیان پێده‌به‌سترێت كه بریتین له بنه‌مای زانستی‌و بابه‌تی‌و بیلایه‌نی‌و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری، هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه به هیچ جۆرێك‌و له هیچ كاتێكدا‌و له ژێر هیچ فشارێكدا ئه‌رك‌و ئیمتیاز به كه‌س ناده‌ن‌و كه‌سیشی لێ نابه‌خشن‌و ئه‌وه‌ی بڕیارده‌دات بنه‌ماو مه‌بادیئو یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه نه‌وه‌ك هیچ شتێكی تر.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز م.جه‌میل حه‌مه‌ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌یمانگای هیوای نابیستان كرد‌و سوپاسی كاره‌كانی 7 ساڵی ڕابردووی كرد وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاو هیوای خواست له داهاتوودا به هه‌مان ئاستی دڵسۆزییه‌وه كاره‌كانی له خزمه‌ت فێرخوازانی په‌یمانگاو په‌یمانگاكه‌دا درێژه پێبدات، هه‌روه‌ك سوپاسی به‌ڕێز م.سه‌ریاس جه‌بار كرد كه دڵسۆزانه بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆتیزمی له سلێمانی گرته ئه‌سۆو هیوای خواست به دڵسۆزییه‌كانی په‌یمانگای هاناش ئاوه‌دان بكاته‌وه.
هه‌ر له بۆنه تایبه‌ته‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی تایبه‌تی ئاراسته‌ی م.به‌هار ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌یمانگا كرد‌و ده‌ستخۆشی لێ‌كرد كه ئازایانه‌و دڵسۆزانه ئه‌ركی به‌ڕێوبردنی په‌یمانگاكه‌ی گرتووته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ك سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی م.ڕه‌حمان عه‌لی كرد كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له خوێندن له كاره‌كه‌ی پێشووی كه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئۆتیزم بوو ده‌ستبه‌كاربووه‌ته‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانی داهاتوویدا.
له كۆتاییدا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌یمانگای هیواو سه‌نته‌ری ئۆتیزم سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بووانیان كرد بۆ ئه‌و مه‌راسیمه‌و په‌یمیاندا وه‌ك هه‌میشه دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، ئاماده‌بووانیش نرخاندنیان هه‌بوو بۆ كاره‌كانیان.