• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گرنگی‌ به‌ زانیاریی‌‌و ئامار ده‌دات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پڕۆگرامێك ده‌خاته‌ كار

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گرنگی‌ به‌ زانیاریی‌‌و ئامار ده‌دات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پڕۆگرامێك ده‌خاته‌ كار

وه‌ك به‌شێك له‌ سیاسه‌تی‌ كاركردن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، شێوازی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌‌و ڕێكخستنی‌ ئاماری‌ خۆی‌ پێشده‌خات.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 17ی‌ 4ی‌ 2017، به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ هۆبه‌و كارمه‌ندانی‌ داتاو ئایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئۆران سه‌عید به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌ دواداچوون ئامانجه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك شێوازی‌ چۆنییه‌تی‌  په‌یوه‌ندی‌‌و گرنگیدان به‌ گه‌یاندنی‌ داتاو زانیارییه‌كان‌و ورده‌كاری‌ كاره‌كان بۆ به‌شداربوان خسته‌ڕوو.

به‌مه‌به‌ست ئاگابوون له‌ چۆنیه‌تی‌ كارو ئاراسته‌كردنی‌ به‌ش‌و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ كرد، له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بایه‌خی‌ گرنگیدان به‌ زانیاریی‌‌و داتا له‌ سه‌رده‌مێكدا كه‌ به‌سه‌رده‌می‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان ناسراوه‌ بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌كی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌یه‌وێت باشتر كاری‌ داتاو ئاماری‌ خۆی‌ ڕێكبخات‌و زانیارییه‌كان باشتر كۆ بكاته‌وه‌ تا له‌ كاتی‌ پێویستبوون بۆ بڕیاردان یان خستنه‌ڕووی‌ زانیارییه‌كان بۆ ڕای‌ گشتی‌‌و ڕۆژنامه‌نووسان پرۆسه‌كه‌ پێشكه‌وتوو بێت‌و هیچ كه‌لێن‌و كه‌م‌و كورتییه‌ك له‌ داتاو ئامارو زانیارییه‌كاندا نه‌مێنێته‌وه‌.

دواتر‌و له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێز ئاودێر عه‌بدوڕه‌زاق، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ئامارو ئایتی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌و پڕۆگرامه‌ نوێیه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان‌و شێوازی‌ كاركردنی‌ خسته‌ڕوو، به‌شداربووانیش به‌ بایه‌خه‌وه‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون‌و بڕیاردرا له‌ ئاینده‌دا باشتر له‌ جاران‌و به‌شێوازێكی‌ نوێ‌ پرۆسه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌‌و داتاو به‌ دۆكیومێنتكردنی به‌ڕێوه‌ بچێت.


17/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.