گرنگی به ڕاهێنانی مامۆستایان‌و به‌هێزكردنی توانای كادیرانی په‌یمانگاكانی نابیستان ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی (دامه‌زراوه‌ی زه‌وییه پیرۆزه‌كان بۆ نابیستان / مؤسسة الاراضى المقدسة للصم) ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 16ی 4ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی‌و م.به‌هار ڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هیوای نابیستان پێشوازی له وه‌فدێكی ڕێكخراوی (دامه‌زراوه‌ی زه‌وییه پیرۆزه‌كان بۆ نابیستان) كرد كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتوو به‌یدا مه‌ده‌نی جاسم، ڕێكخه‌ری پرۆگرامی عێراق‌و م.سه‌میر ده‌بابنه، ڕاهێنه‌ری له ڕێكخراوه‌كه.
دیداره‌كه به‌شێكبوو له سه‌ردانی وه‌فدی ڕێكخراو بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كانی ڕاهێنان كه بریتین له ژماره‌یه‌ك ڕاهێنان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا‌و ئاستی كادیر‌و مامۆستایانی په‌یمانگاو خوێندنگاكانی نابیستان‌و تیایدا مامۆستایان به تواناییه جۆراوجۆره‌كان ڕا ده‌هێنرێن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه كرد‌و هیوای خواست باشتر تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕاهێنان‌و په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستا‌و په‌یمانگاكانی نابیستان له هه‌رێمی كوردستان.
|