به‌دواداچوون له‌باره‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و جۆر‌و ژماره‌ی پێشێلكارییه‌كان
وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه هه‌میشه‌ییه‌كانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌گرنگیه‌وه له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌روانێت‌و به دواداچوونیان بۆ ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه‌كانی منداڵ‌و ئافرت‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌به‌رده‌وامی به‌شی یاسای له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌ته بۆ خزمه‌تكردن‌و به‌دواداچوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی پۆلیس‌و یاسایی‌و داواكاری گشتی ئه‌نجام ده‌دات.
هیوا رەحمان رحیم، ڕاوێژكاری یاسایی وه‌ك نوێنه‌ری بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێریی‌و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی له پارێزگای سلێمانی کە بەشدار بوو لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا بەماڵپەری گشتیمانی راگەیاند:" چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی هاوولاَتیان بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئاشنابونیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تاوه‌كو بتوانین مامافی مرۆڤ باشتر بپارێزرێت".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و وتی: " له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كاركردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی مافی مرۆڤ كرایه‌وه كه خۆی له ئه‌شكه‌نجه‌دانی راگیراوان‌و سزادراوان‌و ژنان‌و به‌ندكراوان ده‌بینێته‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وانه هه‌وڵدانه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك ( فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس‌و چاكسازی‌و ده‌زگاكانی ئاسایش)".
|