• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ ڕابردوو ده‌خاته‌ڕوو و ڕاگه‌یه‌نراوێكیش بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ زه‌نگی‌ مه‌ترسی‌ لێده‌دات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 19ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سه‌ره‌ڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ ڕابردووی‌ كاركردنیان، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا مه‌ترسی‌ خۆیان بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ی‌ خانه‌كانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان‌و شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌لێكراو خسته‌ ڕوو.
له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕایگه‌یاند: " ئێمه‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ڕای‌ گشتی‌‌و خێرخوازان‌و خه‌ڵكانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو هاووڵاتیانی‌ كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین جار حكومه‌ت‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كانمان له‌م مه‌ترسییه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، مه‌ترسییه‌كه‌ش خۆی‌ له‌ نه‌مانی‌ توانای‌ كاركردنی‌ خانه‌كان‌و خستنه‌سه‌رشه‌قامی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ خراپرین هه‌واڵه‌و هه‌رگیز ته‌مه‌ننای‌ ناكه‌ین" 

داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2015:

سودمه‌ندانی‌ چاودێریی‌ خێزان:51256 خێزان.
سودمه‌ندانی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ ئاسایی‌ :  12981 هاووڵاتی‌ .
سودمه‌ندانی‌ كه‌مئه‌ندامی‌ مووچه‌خۆر : 1588 هاووڵاتی‌ .
ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ند له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ منداڵان: 5128 منداڵان .
سودمه‌ندانی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان: په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك (37) منداڵ، په‌یمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان (105) خوێندكار، په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ نابینایان (25) خوێندكار، په‌یمانگای‌ هانا بۆ شیاندن (24) خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم (28) نه‌خۆش .

ئافره‌تانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراو: پاراستن‌و له‌ خۆگرتنی‌ (187) ئافره‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان. 
خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕأن: (27) منداڵ.
خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان : (16) منداڵ.
خانه‌ی‌ ساوایان : (13) منداڵ.
خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان : (37) پیرو په‌ككه‌وته‌.
هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) : كۆی‌ گشتی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان (72597) په‌یوه‌ندی‌، كۆی‌ وه‌ڵامدراوه‌كان (14561) په‌یوه‌ندی‌، كێشه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌كان (3182) منداڵ.
كۆی‌ ژماره‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان: 39976  .
بڕی‌ پاره‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ به‌هۆی‌ مردن یان له‌ دسه‌تدانی‌ مافی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكاری‌ سودمه‌ندان بۆ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت: نزیكه‌ی‌ 2,100,000,000  دوو ملیارو سه‌د ملۆن دینار.



ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

"ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌"

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان
به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌‌و سیاسی‌ له‌ كوردستان
ڕێكخراوه‌ بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت یوئێن‌و ڕێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌
كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌ندو كه‌سانی‌ خێرخوازی‌ كوردستان
هاووڵاتیانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین

به‌ڕێزان:
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، به‌ پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان هه‌تا ئێستاو بێ‌ وه‌ستان وه‌ك ئه‌ركی‌ سه‌رشانمان خزمه‌تی‌ چین‌و توێژه‌ جیاجیاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت خزمه‌تكردنی‌ پیرو په‌ككه‌وته‌و ئافره‌ت‌و منداڵانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین، به‌تایبه‌تتر خزمه‌تكردنی‌ خانه‌كانمان له‌ منداڵانی‌ ساوای‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت، منداڵانی‌ نه‌وجه‌وانان له‌ كوڕن‌و كچان، به‌ساڵاچووان‌و پیروپه‌ككه‌وته‌. خزمه‌تی‌ ئه‌م چین‌و توێژانه‌ هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندان به‌ باشترین شێوه‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌تا ئێستا به‌بێ‌ وه‌ستان خانه‌كانمان خزمه‌تی‌ خۆیان ده‌كه‌ن‌و ئه‌و كاتانه‌شی‌ ناوبه‌ناو مانگرتنی‌ فه‌رمانگه‌كان ڕوویداوه‌ دامه‌زاوه‌كانی‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ ده‌وامی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆیان به‌ هۆی‌ پابه‌ندبوونی‌ پیشه‌ییانه‌و یاساییانه‌و ئه‌خلاقیانه‌و ویژدانیانه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌.
به‌ڵام وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن تواناكانی‌ حكومه‌ت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی‌ زیاترمان سنورداره‌و له‌ ئێسته‌دا ئێمه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌ره‌ڕای‌ خستنه‌ به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان‌و ڕای‌ گشتی‌، ده‌یخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی‌ خه‌ڵكانی‌ خێرخوازو چاكه‌خوازی‌ كوردستان‌و پێیان ده‌ڵێین:

ئه‌زیزان:
ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ خانه‌كانی‌ ئێمه‌ ده‌مێننه‌وه‌و ده‌حه‌وێنه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ خواو خانه‌كانی‌ ئێمه‌ هیچ كه‌سێكی‌ تر شك نابه‌ن.
ئه‌و پیروپه‌ككه‌وتانه‌ی‌ لای‌ ئێمه‌ن هیچ ده‌ره‌تانێكی‌ تریان نییه‌ ئه‌و شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌ نه‌بێت.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌‌و هانایان بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌.
به‌ڵام وه‌ك لای‌ هه‌موومان ڕوونه‌ كه‌ ئه‌و هاوولاتیانه‌ پێویستیان به‌ خزمه‌ت‌و چاودێریی‌ 24 سه‌عاتی‌ هه‌یه‌، پێویستیان به‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ر هه‌یه‌، هه‌تا ئێستا كارمه‌ندانمان: له‌ كارمه‌ندانی‌ پاك‌و خاوێنی‌، چێشتلێنه‌رو چاودێر، شۆفێرو كارمه‌نده‌كانی‌ كارگێڕیی، مامۆستاو توێژه‌ره‌كانمان پشووی‌ درێژیان خه‌ریكه‌ كۆتایی‌ بێت ئه‌وانیش وه‌ك هاووڵاتیانی‌ كوردستان ژیان‌و گوزه‌رانی زۆرینه‌یان له‌ دۆخێكی‌ زۆر خراپدایه‌و هێندێكیان ته‌نانه‌ت كرێی‌ هات‌و چۆی‌ ڕۆژانه‌یان پێ‌ نییه‌ تا بگه‌نه‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان.
به‌ڕێزان:
 جیاوازی‌ كاری‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ خانه‌كان كارده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ناتوانین ئه‌وان له‌ سه‌عاته‌كانی‌ كار یان ڕۆژه‌كانی‌ كار ببه‌خشین یان چاوپۆشییان لێ‌ بكه‌ین به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ داراییه‌وه‌و پێویست ده‌كات ڕۆژانه‌ بگه‌نه‌ شوێنی‌ كاره‌كانیان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ دیارده‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ خستنه‌ سه‌ر شه‌قامی‌ منداڵ‌و پیروپه‌ككه‌وته‌و ئافره‌تانێك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ئواو شوێن‌و جێ‌و ڕێیه‌كیان نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، واته‌ دوای‌ خوا كه‌سی‌ تر شك نابه‌ن بێجگه‌ له‌ خانه‌كانی‌ له‌ خۆگرتن نه‌بێت.
داوای‌ ئێمه‌ ڕووی‌ له‌ ئێوه‌یه‌ كه‌ وه‌كچۆن خه‌متان لای‌ منداڵه‌كانی‌ خۆتانه‌ ئاوا ئه‌م داواو ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی‌ ئێمه‌ش به‌ هه‌ند وه‌ربگرن‌و خه‌متان لای‌ منداڵه‌ نازداره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ش بێت، وه‌كچۆن هه‌میشه‌ خه‌ڵكانی‌ خێرخوازی‌ میلله‌ته‌كه‌مان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هێندێكی‌ هاوڕێ‌‌و پشتیوانی‌ هێندێكی‌ تری‌ بووه‌، ئێسته‌ش به‌ هه‌مانشێوه‌، بۆ ئه‌و مه‌سه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بكه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌كانتان له‌وێ‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانه‌وه‌ به‌ لیژنه‌و به‌ڕێگه‌ی‌ یاسایی‌‌و ئوسوڵی‌ خۆی‌ ڕێك بخرێت‌و بگاته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست.
ئه‌زیزان:
 ئایا پێویست ده‌كات یه‌ك یه‌ك له‌ ده‌رگای‌ ماڵه‌كانتان بده‌ین‌و له‌م به‌رپرسیارێتییه‌ گه‌وره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه‌؟ خۆتان باشتر له‌ ئێمه‌ له‌م داوایه‌ تێده‌گه‌ن، كه‌ ئه‌م داوایه‌مان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و هه‌ستی‌ مسوڵمانییه‌تی‌‌و مرۆڤدۆستی‌‌و ویژدانی‌ كوردانه‌دایه‌، له‌پێناو منداڵی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و ژن‌و پیاوی‌ پیرو په‌ككه‌وته‌و ئافره‌تانی بێتاواندایه‌، ئه‌م داوایه‌ی‌ ئێمه‌ زه‌نگێكه‌، زه‌نگی‌ ویژدان، زه‌نگی‌ به‌رپرسیارێتی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌. 
 چاوه‌ڕوانی‌ ئێمه‌ش له‌ ئێوه‌ ته‌نها چاكه‌یه‌، چاوه‌ڕوانی‌ ئێمه‌ پشتیوانی‌‌و هاوكاری‌‌و نیشتیمانپه‌روه‌ری‌‌و روحی‌ پێشمه‌رگانه‌یه‌ له‌ ئێوه‌.

خوای‌ گه‌وره‌ گه‌لی‌ كورد له‌ نه‌هامه‌تی‌‌و شه‌ڕی‌ شه‌ڕخوازان بپارێزێت
سڵاو بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رانی‌ ئاسایشی‌ وڵات
سڵاو بۆ ڕوحی‌ پاكی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
19ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016




19/01/2016
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.