به‌شی دایه‌نگه‌كان: ده‌وامی دایه‌نگه‌ی حكومی 5 ڕۆژ‌و ناحكومی 6 ڕۆژه له هه‌فته‌یه‌كدا
به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌وامی دایه‌نگه حكومیه‌كان 5 ڕۆژ‌و ناحكومییه‌كان 6 ڕۆژه له هه‌فه‌یه‌كدا.
خاتوو نادیه عه‌لی، توێژه‌ر له‌به‌شی دایه‌نگه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌باره‌ت به سه‌عات‌و ڕۆژه‌كانی ده‌وامی دایه‌نگه‌كان له لێدوانێكدابۆ وێبسایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وتی: " سه‌باره‌ت به‌ده‌وامی دایه‌نگه حكومیه‌كانله هه‌فته‌یه‌كدا 5 ڕۆژه له یه‌كشه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه، سه‌عاته‌كانیش له 7ی به‌یانی بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆ".
سه‌باره‌ت به ده‌وامی دایه‌نگه ناحكومیه‌كانیش ئه‌و توێژه‌ره‌ی به‌شی دایه‌نگه‌كان وتی: " له‌سه‌ر دایه‌نگه ناحكومیه‌كان پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا 6 ڕۆژ ده‌وام بكه‌ن له شه‌ممه بۆ 5 شه‌ممه، سه‌عاتی ده‌وامیش به هه‌مانشێوه‌ی حكومییه‌كان له 7ی به‌یانی بۆ 2ی پاشنیوه‌ڕۆیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك منداڵی هه‌بێت ده‌توانێت له دوای ئه‌و كۆتا سه‌عاته‌وه‌ش دایه‌نگه‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجی ئاگاداركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان".
|