• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و تواناكانیان به‌رز ده‌نرخینێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارو ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و تواناكانیان به‌رز ده‌نرخێنێت.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 11ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌  به‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان كاك كه‌ریم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رو جه‌مال عه‌بدوڵڵا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازیكران.

له‌‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاری‌ ڕاهێنان‌و ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستی‌ كارو فێركردنی‌ تواناییه‌كان به‌ گه‌نجانی‌ بێكار به‌ گرنگ زانی‌‌، به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا كه‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ هه‌یه‌، له‌م ڕووه‌وه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ڕاهێنانی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك خولی‌ جۆراوجۆری‌ كرده‌وه‌و پشتگیریی‌ گه‌نجانی‌ كرد له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كاردا به‌هۆی‌ فێركردن‌و ڕاهێنانه‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و هۆبه‌و هۆڵه‌كانی‌ راهێنانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌ باره‌ی‌ تواناكانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییشه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تواناكانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ گرنگ‌و گه‌وره‌ وه‌سفكردو هیوای‌ خواست له‌مساڵیشدا به‌ هیمه‌تی‌ كادیرو كارمه‌ندانی‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خوله‌كان‌و ڕاهێنانی‌ گه‌نجان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا تا هاوكاریان بن له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كاردا له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا‌و به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ خستنه‌گه‌ڕی‌ پڕۆژه‌ی‌ بچوكی‌ كه‌سی‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا، به‌ڕێز كاك حاجی‌ كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاهێنان له‌ سلێمانی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ربڕی‌‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆیانی‌ بۆ به‌رده‌وامی‌ خوله‌كان‌و كاری‌ باشتر له‌ ئاینده‌دا خسته‌ڕوو.

به‌رێوه‌به‌رێـتی‌ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌ له‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و خاوه‌نی‌ توانایه‌كی‌ باشه‌ له‌ بواری‌ ڕاهێنانداو له‌ ئێسته‌دا خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هۆڵی‌ كارایه‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا به‌تایبه‌ت بواره‌كانی‌ وانه‌ی‌ فێركاری‌ ژیان، كارزانی‌، بیناسازی‌، كۆمپیوته‌ر، چنین‌و كاری‌ ده‌ست، له‌حیم‌و دارتاشی‌، ئارایشتگاو سه‌رتاشی‌.



11/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.