• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ توندوتیژی‌ ده‌كات‌و باس له‌ توندوتژییه‌كانی‌ به‌رانبه‌ر ژنان ده‌كه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌ سلێمانی‌ ده‌كات‌و پێكه‌وه‌ باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌ پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 11ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌  به‌ یاوه‌ری‌ به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌‌و سۆرا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و شیلان عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ئافره‌تانیان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كان كرد، به‌تایبه‌ت توندوتیژییه‌كانی‌ دژی‌ ژنان‌و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی‌ دێنه‌ ڕێی‌ دامه‌زراوه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یداو شێوازی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌‌و چۆنییه‌تی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان دامه‌زراوه‌كان بۆ باشتر كاركردن له‌ بواری‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌‌و به‌ سزا گه‌یاندنی‌ تاوانباران‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ یان نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌بن له‌ نێوان خێزانه‌كاندا.

له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ كردو ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاره‌كانی به‌رپرس‌و كارمه‌ندان‌و توێژه‌رانی‌ كرد كه‌ ڕۆڵێكی‌ گرنگ ده‌گێڕن له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و هاوكاریكردنی‌ ئه‌و كه‌یسانه‌ی‌ به‌هۆی‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ڕوو له‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دان ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌ سلێمانی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تایبه‌تمه‌ند كه‌ كاریان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژییه‌ خێزانییه‌كانه‌و له‌ ئێسته‌دا خاوه‌ی‌ 6 نووسینگه‌و ژماره‌یه‌ك هۆبه‌یه‌ له‌ سنوری‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌دا‌و ڕۆلێكی‌ گرنگ ده‌گێڕن له‌ بواری‌ به‌ره‌نگاری‌ توندوتیژی‌ خێزانیدا.



11/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.