• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رگیری‌ نابینایان به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن، له‌ هۆڵی‌ ته‌لاری‌ خێزانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاهه‌نگێكی‌ خێزانی‌ به‌بۆنه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌ ژماره‌یه‌ك نابیناوه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 8ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو گه‌شه‌دارا حه‌فید‌و م.ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌‌و كاك د.شیركۆ حه‌مه‌ئه‌مین،  ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز كاك بابه‌كر دڕه‌یی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیریی‌‌و هونه‌ر له‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرو كاك حاكم ڕزگارو كاك زاهیری‌ كه‌ریمه‌ ڕه‌ش كه‌سایه‌تی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ نابینایان‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی‌‌و ڕۆشنبیر ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رگیری‌ 20 كوڕو كچی‌ نابینا له‌ هۆڵی‌ تةلارى خيَزانى له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنای‌ نابینایان سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ڕۆشنای‌ نابینیان‌و د.شیرۆكی‌ حه‌مه‌ئه‌مین وتاری‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌ی‌ خۆیان پێشكه‌شكرد، دواتر كۆمه‌ڵێك چالاكی‌ جۆراو جۆر‌و گۆرانی‌‌و مۆسیقا له‌لایه‌ن نابینایان خۆیان‌و گروپی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هونه‌ری‌ كه‌له‌پوری‌ كورد  پێشكه‌شكران.

هه‌ر له‌ بۆنه‌كه‌دا خه‌ڵاتێكی‌ ڕێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ كه‌سایه‌تی‌ شاری‌ سلێمانی‌ زاهیری‌ كه‌ریمه‌ ڕه‌ش كرا له‌پاری‌ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ بۆ ئه‌و ژماره‌ گه‌نجه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌‌و كوڕو كچه‌ بیناو نابینایانه‌ی‌ چوونه‌ته‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌‌و كه‌سانه‌ش كرد هاوكاربن له‌و كاره‌ پیرۆزه‌دا.
هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ له‌باره‌ی‌ ڕێگرییه‌كانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ نابینیایانه‌وه‌ وتی‌:" خوشك‌و برایانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و له‌ناویشیاندا نابینایان ڕووبه‌ڕووی‌ گرفت‌و ناسۆری‌ زۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتی‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌ ، گیرو گرفتی‌ ماددی‌‌و مه‌عنه‌وی‌، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌مووان پیویسته‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ر بین‌و پشتگیریان بین"، له‌باره‌ی‌ جۆره‌كانی‌ ڕێگرییه‌وه‌ ڕووی‌ له‌ كوڕو كچانی‌ نابینا كردو پێی‌ وتن :" ئێوه‌ به‌ بریاری‌ هاوسه‌رگیریتان بڕیارێكی‌ گرنتان له‌ ژیانتانا داوه‌، پێویسته‌ به‌ هه‌مان ئیراده‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ تانه‌تان لێده‌ده‌ن‌و لۆمه‌تان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ڕووم له‌ كچانی‌ بینایه‌ كه‌ شوویان به‌ كوڕانی‌ نابینا كردووه‌، هه‌روه‌ها ڕووم له‌ كورانی‌ بینایه‌ كه‌ كچی‌ نابینایان خواستوه‌، پێویسته‌ ئه‌و ڕێگرییانه‌ سارددتان نه‌كاته‌وه‌و وه‌ك گه‌وره‌ شاعیری‌ كورد، نالی‌، ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ببنه‌وه‌، له‌مباره‌وه‌ نالی‌ شاعیر بكه‌نه‌ پێشه‌نگی‌ خۆتان‌و له‌ وه‌ڵامدا پێیان بڵێن:

"پێم ده‌ڵێن مه‌حبوبه‌ خیل‌و قیچه‌ مه‌یلی‌ شه‌ڕ ده‌كا
خێل‌و قیچه‌ یا ته‌رازوی‌ نازی‌ نه‌ختێ‌ سه‌ر ده‌كا

خێل‌و قیچه‌ یا به‌ غه‌مزه‌ بۆ نیشانه‌ی‌ دڵ به‌چاو
مه‌یلی‌ ڕاست هاویشتنی‌ موژگانی‌ دڵ په‌یكه‌ر ده‌كا

چاوی‌ هه‌م ره‌نگی‌ گوڵی‌ مه‌ستی‌ شه‌وو ڕۆژه‌ مادام
یه‌ك له‌ نه‌شگوفته‌ی‌ به‌نه‌فشه‌، یه‌ك له‌ نه‌یلوفه‌ڕ ده‌كا

عه‌كسی‌ چاوی‌ تۆ له‌ چاویدا به‌خواری‌ تێده‌گه‌ی‌
كه‌چ نه‌زه‌ركه‌ی‌ فه‌رقی‌ خوارو ژوورو خێروشه‌ڕ ده‌كا

هه‌ر كه‌سێ‌ نوقسانی‌ ڕووی‌ باوێته‌ سه‌ر ڕووی‌ ئاوێنه‌
شاهیدی‌ هه‌چه‌نده‌ (رای‌ العین)ه‌، كێ‌ باوه‌ڕ ده‌كا

كاتبی‌ خێرو شه‌ڕی‌ عوششاقه‌ بۆ وه‌سڵ‌و فیراق
لوتف‌و قه‌هری‌ هه‌ر به‌جارێ‌ سه‌یری‌ دوو ده‌فته‌ر ده‌كا

نالی‌ ئه‌و وه‌حشی‌ غه‌زاله‌ كه‌س ئه‌به‌ر داوی‌ نه‌كه‌وت
چونكه‌ شاهێنی‌ دووچاوی‌ تیژه‌ دائیم سه‌ر ده‌كا"

سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان‌و ده‌ربڕینی‌ خۆشی‌ به‌ خۆشی‌ ئه‌و ژماره‌ هاوسه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.


08/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.