• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ وچان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاره‌كانیان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ كارو چالاكییه‌كانیان‌و هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ وچان بۆ قوربانیانی‌ پێشێلكاری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 6ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران حه‌مه‌سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان سه‌ردانی‌ ڕێكخراوی‌ وچان بۆ قوربانیانی‌ پێشێلكاری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان د.ئه‌حمه‌ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕێكخراوو م.سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازیكران.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ زانینی‌ كارو پڕۆژه‌و پلانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ وچان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕۆڵی‌ ڕێكخراو بوو له‌ بواری‌ پێشكه‌شكردنی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ به‌‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ك نرخاندنی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌تایبه‌ت شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ ده‌كه‌ن.

له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كارو پڕۆژه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ وچانی‌ به‌رزنرخاند به‌ تایبه‌ت له‌ بارودۆخێكدا كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ له‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و خزمه‌تگوزاری‌ ده‌روونی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕۆڵی‌ ڕێكخراو كرد له‌ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌و  كه‌سانه‌ی‌ قوربانی‌ توندوتیژی‌‌و پێشێلكارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ‌و زه‌بره‌ ده‌روونییه‌كانن‌و هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌دا ڕێكخراوی‌ وچان‌و سه‌نته‌ری‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ باشتر له‌م ڕوه‌وه‌ خزمه‌ت بكه‌ن.

هه‌روه‌ك له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌ چه‌ند كه‌یسێك كرا كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ وچان چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ باشیان پێشكه‌ش كراوه‌و گۆڕانكارییه‌كان له‌ ژیانیاندا مایه‌ی‌ دڵخۆشی‌ ئاماده‌بووان بوو، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاترو كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ باشتر كرد له‌ خزمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قوربانی‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤن‌و ڕووبه‌ڕووی‌ زه‌بری‌ ده‌روونی‌ ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌شێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ ڕێكحراوی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئه‌و شێوازه‌ نوێیانه‌ی‌ بینی‌ كه‌ به‌كارده‌هێنرێن له‌ پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونیدا كه‌ به‌ سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی‌ وڵاتان وه‌ك شێوازێك بۆ چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێن له‌ لایه‌ن پزیشك‌و ستافه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌وه‌.

ڕێكخراوی‌ وچان، ڕێكخراوێكی‌ كوردییه‌و له‌سه‌رده‌ستی‌ چه‌ند شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ هاتلاندی‌ ئه‌مریكی‌ دروستكراوه‌و له‌ ئێسته‌دا به‌سودوه‌رگرتن له‌ پشتیوانی‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێ‌ به‌رانبه‌ر‌و قازانج نه‌ویستانه‌ له‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونیدا خزمه‌ت ده‌كات.
 


06/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.