• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین منداڵی‌ خانه‌ی‌ ساوایان له‌ پرۆسه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا نێردرایه‌ ناو خێزان

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ، 4ی‌ 5ی‌ 2017ی‌ لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌.

پاش كاركردن بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 20 مانگ‌و ته‌واوبوونی‌ سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین منداڵ له‌ خانه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌ نێردرایه‌ ناو یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی‌ ئاماده‌كرابوو.
ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 5ی‌ 4ی‌ 2017، پاش ته‌واو كردنی‌ سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان، پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ كرداری‌ قۆناغی‌ ناردنی‌ منداڵانی‌ له‌ خانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكرد بۆ ناو خێزانی‌ جێگره‌وه‌كان، یه‌كه‌مین منداڵیش ته‌مه‌نی‌ كه‌متره‌ له‌ ساڵێك‌و له‌ ڕه‌گه‌زی‌ (نێر)ه‌.

له‌و باره‌وه‌یه‌ به‌ڕێز سەرنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" منداڵەکە لەخوار یەک ساڵەوەیه‌وه‌و لە رەگەزی‌ نێرە واتە (کورە) گرێبەستەکەمان بۆ ماوەی‌ درێژخایەنە له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌دا، به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ش كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وة ده‌رچووه‌، ئێمە سێ ماوەمان هەیە بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خێزانه‌ خۆبه‌خشه‌كان بۆ له‌خۆگرتنی‌ منداڵ، ئه‌وانیش بریتین له‌ کورت خایەن‌و مامناوەند‌و درێژخایەن، ئەم خێزانە له‌ جۆری‌ سێیه‌مه‌ كه‌ ده‌توانێت تا ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵی‌ منداڵه‌كه‌ له‌ خۆبگرێت ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌ پێش، ئه‌مه‌ش یەکەم خێزانە کە پەسەند کراوه‌". 

به‌ڕێز سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆچی‌ پرۆسه‌كه‌ هێواش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وتی‌: " ئەمرۆ بریار بوو دوو منداڵ بنێرنە ناو خێزان، بەڵام بەهۆی‌ دۆخی‌ تایبه‌تی‌ یەکێک لە خێزانەکان بوویه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ یەک منداڵ بنێرین، لەئایندەشدا منداڵی‌ تر دەنێرینە ناو خێزانه‌ جێگرەوەكان".

<سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید : "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ناردنی‌ منداڵه‌كان بۆ ناو خێزانه‌كان پێویستی‌ به‌ دیاریكردنی‌ خێزانی‌ شایسته‌و ڕاهێنانی‌ خێزانه‌كه‌و هاوتاكردنی‌ منداڵ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنێك ده‌گیرێته‌به‌ر ده‌سته‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كه‌ بكات، بۆیه‌ پرۆسه‌كه‌ هێواشه‌‌و كاتی‌ پێویسته‌">.

له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ خێزانه‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانیش به‌ڕێز سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید وتی‌: " لەدوای‌ کردنەوەی‌ هۆبەکەوە چەند خێزانێک پاش پرۆسه‌كانی‌ چاوپێكه‌وتن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم پەسەند کراون، یەکەمین خێزان کە پەسەند کراوە لە 21ی‌ 11ی‌ 2016 بووە، بەڵام ژمارەی‌ خێزانەکان  چوار خێزانە، چەند منداڵێکیش ئامادە کراون بدرێنە خێزانی‌ جێگرەوە‌و دۆسیه‌كانیان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه‌".

هەر لە‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د عه‌لی‌ موحه‌ممه‌د، لێپرسراوی‌ هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە وتی‌: " لەدوای‌ مانگی‌ 10ی‌ 2015 وە کە پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگرەوە هه‌نگاوی‌ كرداری‌ ده‌ستپێكردوه‌، به‌ ستافێكی‌ 5 كه‌سی‌ ده‌ستمان پێكردووه‌و لەلایەن رێکخراوی‌ (ستێپ)ەوە راهێنانمانی‌ پێویستمان وه‌رگرتوه‌ كه‌ڕێكخراوی‌ جێ‌ به‌جێكاری‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌ له‌ ڕووی‌ به‌رپرسیاری‌ ته‌كنیكیه‌وه‌، ئیشەکەی‌ ئێمە ئیشێکی‌ ئه‌زمونیه‌، پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پشتیوانی‌  دارایی‌ ده‌كرێت‌و شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ك ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بینراوه‌ بۆ ئه‌زموونی‌ كردنی‌ وه‌ك تاكه‌ پڕۆژه‌و ئه‌زموونێك كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ته‌واوی‌ عێراق جێ‌ به‌جێده‌كرێت". هه‌ر له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ داو وتی‌:" پڕۆژه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ تیایدا ده‌سته‌به‌ری‌ دروستی‌ كاره‌كه‌ بكات‌و خێزانی‌ شایسته‌ دیاریی‌ بكات‌و ڕاهێنانی‌ ته‌واوی‌ جۆراوجۆریی‌ په‌روه‌رده‌ییان پێ بكات، هه‌روه‌ك هاوتاكردنی‌ منداڵ‌و خێزانه‌كانیش كارێكی‌ گرنگی‌ پڕۆژه‌كه‌یه‌ كه‌ تیایدا گونجاوترین بڕیار هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كام منداڵه‌ بدرێته‌ ده‌ست كام خێزان به‌جۆرێك پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبكات".


به‌ڕێز موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز موحه‌ممه‌د عه‌لی‌ وتی‌ :" ئه‌و خێزانانه‌ پاش پرۆسه‌ی‌ ناونوسین‌و چاوپێكه‌وتن‌و پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و هێنان‌و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك پشكنینی‌ ته‌ندروستی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئه‌منی‌ ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ پرۆسه‌كه‌، پاش بڕینی‌ ئه‌و قۆناغانه‌ش ئه‌و خێزانانه‌ی‌ ده‌مێننه‌وه‌ خولی‌ پێویستیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ تا شاره‌زایی‌ ته‌واو و پێویستیان هه‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ، له‌ داهاتووشدا پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له‌ 17ی‌ 4 خێزانێكی‌ تریش په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و منداڵی‌ پێ‌ ده‌به‌خشرێت".

پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و به‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ته‌كنیكی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ك ئه‌زموونكردن هه‌ڵبژێردراوه‌و له‌ ئێسته‌دا ڕێنمایی‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌دا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌قائیعی‌ كوردستان چووه‌ته‌ بواری‌ جێ‌ به‌جێكردن.

ڕۆژی‌ 31ی‌ 8ی‌ 2016، كردنه‌وه‌ی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروبارباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چییه‌؟

بیرۆكه‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌ پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ شوێنی‌ شایسته‌ی‌ منداڵ ناو خێزانه‌ چی‌ خێزانی‌ بایۆلۆجی‌ یان خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌كاتی‌ له‌ ده‌ستدانی‌ ئامێزی‌ خێزاندا، به‌ پێ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش منداڵ له‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان‌و ساوایانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ خۆویستانه‌ ئاماده‌ی‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵن، به‌ پێی‌ مادده‌ی‌ ددوه‌می‌ ڕێنماییه‌كه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان دیاریده‌كرێت بۆ له‌خۆگرتنی‌ منداڵ بریتییه‌ له‌ سێ‌ ماوه‌ی‌ كت‌و پڕ(له‌ 1 هه‌فته‌ بۆ 6 مانگ)، مامناوه‌ند (له‌ 6 مانگ بۆ 3 ساڵ)، درێژخایه‌ن(له‌ 3 ساڵ بۆ 18 ساڵ)، له‌ 18 ساڵیشدا منداڵ سه‌رپشك ده‌كرێت به‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌و خێزانه‌ یاخود خۆی‌ شێوازێكی‌ تری‌ ژیانی‌ تیابه‌ت به‌ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ك ڕێگه‌ش ده‌درێت به‌ خێزان ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ ویستی‌ ئه‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ زانكۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌ بمێنێته‌وه‌.

مه‌رجه‌كان چین بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵێك خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بیگرێته‌وه‌؟
به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ كارپێكراو، ئه‌و منداڵانه‌ خێزانی‌ جێگراوه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌:
1ـ منداڵێك گرفتی‌ خێزانی‌ هه‌بێت، باوك‌و دایك یان یه‌كێك له‌وانه‌ی‌ له‌ده‌ستدابێت.
2ـ ته‌مه‌نی‌ له‌ خوار 18 ساڵیه‌وه‌ بێت.
3ـ پێش وه‌رگرتنی‌ له‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌ خانه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ له‌ خۆگیرابێت.

ئه‌و مه‌رجانه‌ كامانه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌ خێزانه‌ جێگره‌وه‌كاندا هه‌بێت؟
1ـ پێویسته‌ نیشته‌جێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت.
2ـ پێویسته‌ له‌ ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ شایسته‌ بێت.
3ـ پێویسته‌ به‌ ڕه‌وشت به‌رزو ڕابردوو پاك بێت.
4ـ پێویسته‌ سه‌لامه‌ت بێت‌و نه‌خۆشی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت.
5ـ پێویسته‌ نیه‌تی‌ باش بێت‌و توانای‌ له‌خۆگرتنی‌ منداڵ‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ی‌ هه‌بێت.
6ـ پێویسته‌ ژن‌و پیاو ته‌مه‌نیان له‌ 25 ساڵ زیاتر بێت.
7ـ پێویسته‌ ژن‌و پیاو گرێبه‌ست واژۆبكه‌ن.
8ـ پێویسته‌ خێزانه‌كه‌ خولێكی‌ ڕاهێنانی‌ وه‌رگرتبێت تایبه‌ت به‌ چۆنییه‌تی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كردنه‌وه‌ی‌.

لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چییه‌؟
به‌ پێی‌ مادده‌ی‌ حه‌وته‌م له‌ ڕێنماییه‌كه‌، به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ وه‌رگرتن‌و بینینی‌ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ دێنه‌ به‌رده‌می‌ بۆ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ به‌مجۆره‌:
1ـ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ / سه‌رۆك.
2ـ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌/ جێگری‌ سه‌رۆك.
3ـ كارمه‌ندێكی‌ یاسایی‌/ ئه‌ندام.
4ـ نوێنه‌رێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌/ ئه‌ندام.  
5ـ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌/ ئه‌ندام.


به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ كاتی‌ مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆبه‌كه‌دا.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 31ی‌ 8ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز د.موحه‌ممه‌د هاودیانی‌، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و زانایانی‌ ئاینی‌‌و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ مافی‌ منداڵ‌و ئافره‌تان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و میدیاكاران، له‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تدا له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاوێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كرایه‌وه‌.
ده‌قی‌ هه‌واڵی‌ كردنه‌وه‌ی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌م لینكه‌وه‌ ببینه‌ له‌ 31ی‌ 8ی‌ 2016:


زانیاریی‌ پێویست له‌باره‌ی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌وه‌:
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هۆبه‌: موحه‌ممه‌د عه‌لی‌ - به‌كالۆریۆس له‌ كۆمه‌ڵناسی‌.
ناونیشان: سلێمانی‌ - ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ - بینای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌. 
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533160079
مۆبایل: 07721570117

ستافی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌:
ستافی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بێجگه‌ له‌ به‌رپرس پێكهاتووه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌: 
گۆڤه‌ند محمد عبدالكریم - توێژه‌ر.
خه‌نده‌ جه‌لال سه‌عید- توێژه‌ر.
نیگار عومه‌ر حه‌سه‌ن - توێژه‌ر
فریشته‌ مه‌هدی‌ سه‌یدگوڵ - توێژه‌ر.


05/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.