• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌هۆی‌ بڕیارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌، 44 ده‌رچووی‌ زانكۆ ده‌بنه‌ خاوه‌ن كار

به‌ هۆی‌ بڕیارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، 44 ده‌رچووی‌ زانكۆ له‌ پسپۆڕی‌ نزیك له‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ به‌ ناونیشانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر یان توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ ده‌بنه‌ خاوه‌ن كار له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

له‌ ماوه‌ی‌ 4 مانگی‌ ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ چاودێریی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ چڕو پڕ سه‌رقاڵی‌ ژماره‌یه‌ك ڕێكارو ڕێنمایی‌‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ بڕیار بوو بۆ باشتركردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش بریتیبوو له‌ وه‌ی‌ پێویسته‌ دایه‌نگه‌یه‌كان توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان ده‌روونیان هه‌بێت‌و به‌ڕێوه‌به‌ریش نابێت ئاستی‌ له‌ به‌كالۆریۆس كه‌متر بێت، جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌م بڕیاره‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ (25) دایه‌نگه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان بڕوانامه‌ی‌ پێویستیان نه‌بووه‌ ده‌رچووانی‌ زانكۆ دابمه‌زرێنن‌و (19) دایه‌نگه‌ی‌ تریش توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی بۆ دایه‌نگه‌كانیان دابین بكه‌ن، سه‌رجه‌می‌ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی‌ زانكۆش كه‌ بوونه‌ خاوه‌ن كاری‌ خۆیان بریتین له‌ (44) ده‌رچووی‌ زانكۆ كه‌ زۆرینه‌یان له‌ پسپۆڕییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵناسی‌‌و ده‌روونناسین و هه‌موویان له‌ڕه‌گه‌زی‌ مێن، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دایه‌نگه‌كان پێش ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌و ڕێكارانه‌یان جێ‌ به‌جێكردووه‌‌و پابه‌ندبوون به‌ سیستمه‌كه‌وه‌.


ئه‌م ڕێكارانه‌ پاش دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هات له‌ 30‌و 31ی‌ 10ی‌ 2016 له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو خاوه‌ن دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ تواناییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كان‌و به‌رزركردنه‌وه‌و باشتركردنی‌ ئاستیان به‌جۆرێك دایه‌نگه‌كان باشتر ده‌سته‌به‌ری‌ پاراستنی‌ ژیان‌و سه‌لامه‌تی‌ منداڵ‌و گه‌شه‌ی‌ ژیریی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ منداڵ بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی‌ سیستمی‌ ژماره‌ 7ی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و  ڕێنمایی‌ ژماره‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌كان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند:" ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێك نامانه‌وێت ببینه‌ بارگرانی‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان، به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵ‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ باشترو ژیانێكی‌ سه‌لامه‌تتر ئه‌و ڕێكارانه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی‌ دایه‌نگه‌، خۆشحاڵییشن كه‌ ئه‌و بڕیارو هه‌نگاوانه‌ سه‌ڕه‌رای‌ باشتركردنی‌ كاری‌ دایه‌نگه‌كان بوونه‌ته‌ هۆی‌ ڕه‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ گه‌نجان كه‌ وه‌ك ده‌زانین له‌ ئێسته‌دا به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ده‌رچووانی‌ زانكۆ كێشه‌ی‌ كاریان هه‌یه‌، پرۆسه‌ی‌ چاودێریی‌‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ دایه‌نگه‌كانیش پرۆسه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌".

به‌ پێی‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ بڕوانامه‌ی‌ زانكۆیی‌ هه‌بێت‌و پسپۆڕبێت له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆی‌، هه‌روها بوونی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ مه‌رجێكی‌ تری‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌یه‌‌و له‌ ئێسته‌دا سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان پێیه‌وه‌ پابه‌ندن.



04/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.