لێدوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تایبەت بە پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینای نوێی سەنتەری ئۆتیزم
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و خه‌رج نه‌كردنی شایسته داراییه‌كان بۆ به‌ڵێنده‌ر له ئێسته‌دا پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینای نوێی سەنتەری ئۆتیزم له گه‌ڕه‌كی كارێزه وشك له شاری سلێمانی ڕاگیراوه.
له‌و باره‌یه‌وه بەرێز م. عومەر گوڵپی بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رایگەیاند: " ئێمه هه‌وڵی زۆرماندا هه‌تا سه‌نته‌ره‌كه به‌رده‌وام بێت‌و ته‌واو ببێت، پلانمان هه‌بوو به ته‌واوبوونیشی به‌كاربهێنرێت‌و بتوانرێت له ئاستێكی زۆر باش‌دا خزمه‌ت به منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراومان ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه وه‌ك پارێزگا‌و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌تا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كاربكه‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی ئه‌و پڕۆژه‌یه بكرێت‌و له كاركردن نه‌وه‌ستێت، به‌ڵام به داخه‌وه پڕۆژه‌كه به‌رده‌وام نه‌بوو، به پێی ڕێنماییه‌كانیش به‌ڵێنده‌ر مافی خۆیه‌تی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بكات‌و له پڕۆژه‌كه ده‌رچێت، بێگومان له‌و كاته‌شدا ته‌نها منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان‌و پارێزگای سلێمانی زیادمه‌ندن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، بەرێز رەوەز سوارە موحه‌ممه‌د، بەرپرسی بەشی ئەندازیاری لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی به سایته‌كه‌مانی ڕاگه‌یاند :" پڕۆژه‌كه ته‌نها ڕێژه‌ی له سه‌دا 50 ی ته‌واو بووه‌و وه‌ستاوه، رێنمای ژمارە1ی ساڵی 2016 وەزارەتی پلاندانان مافی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی داوە بە بەڵێندەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی لەگەڵ لایەنی حکومەت، بۆیه كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری بینای ئۆتیزمیش كه كۆمپانیای (سه‌راب)ه داواکاری پێشكه‌شكردووه بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەپێی ناوەرۆکی مەرجەکان فۆرمی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان پەسەندکراوە".
|