• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ سلێمانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئۆتیزم به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئۆتیزم،2ی‌ 4، له‌ هۆڵی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 2ی‌ 4ی‌ 2017، به‌ چاودێریی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌‌و خاتوو مونیره‌ عوسمان، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرو كاك ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی‌‌و م.مه‌هدی‌ مه‌حمود، سه‌رۆك‌و سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و خاتوو نه‌رمین عوسمان وه‌زیر له‌ كابینه‌كانی‌ پێشووی‌ حكومه‌ت‌و م.بورهان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كان‌و منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ ئۆتیزم له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، وته‌ی‌ به‌خێرهاتن‌و مه‌راسیمی‌ پێشكه‌ش كرد، دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كاك ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و  گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و سه‌ردار موحه‌ممه‌د، وه‌ك خێزانی‌ ئۆتیزم وته‌یان پێشكه‌شكرد.

له‌ وته‌كانیدا، به‌ڕێز ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ربڕینی‌ هاوسۆزی‌ بۆیان پشتیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بۆ خێزانه‌كانی‌ ئۆتیزم دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رێز م.عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ وته‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان تێبگات‌و جیاوازییه‌كانیان قبوڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌متر ڕووبه‌ڕووی‌ دۆخی‌ نه‌خوازراو ببنه‌وه‌ به‌هۆی‌ تێنه‌گه‌یشتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌و هاووڵاتیانه‌وه‌ لێیان، هه‌روه‌ك به‌رده‌وامی‌ هه‌وڵ‌و كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دووپاتكرده‌وه‌ له‌ خزمه‌تی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان هه‌وره‌ك پێشنیاری‌ كرد:"پێویسته‌ بۆردێك به‌ به‌شداری‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست ببێت تا هه‌وڵ‌و كاره‌كان له‌ خزمه‌ت منداڵانی‌ ئۆتیزم چڕ بكرێته‌وه‌و تواناكان بۆ خزمه‌تكردنیان یه‌ك بخرێت".

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆو داتاو ئامار خرانه‌ ڕوو كه‌ قه‌باره‌ی‌ گرفته‌كه‌و ژماره‌كه‌یانی‌ پیشانده‌دا، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو كه‌ ئه‌گه‌رچی‌ ئامارێكی‌ ڕاست‌و دروست نییه‌ به‌ڵام وا باوه‌ڕده‌كرێت هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ 3000 منداڵ ئۆتیزمی‌ هه‌بێت‌و له‌ پارێزگای‌ سلێمانیش له‌ نێوان 600 بۆ 1000 منداڵی‌ ئۆتیزم هه‌بێت.

ئۆتیزم، جۆره‌ تێكچوونێكی‌ ده‌مارییه‌وه‌ به‌ فه‌رمی‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ڕۆژی‌ 2ی‌ 4ی‌ هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی‌ جیهانی‌ هوشیاری‌ ئۆتیزم ده‌ستنیشانكراوه‌.



02/04/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.