• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مه‌راسیمی‌ ڕێزلێنان بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكی‌ خۆبه‌خش بۆ خزمه‌تی‌ به‌ساڵاچوون‌و منداڵان به‌ڕێوه‌چوو

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ حكومی‌‌و حزبی‌، له‌ هۆڵی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمی‌ ڕێزلێنان بۆ 30 پزیشك به‌ڕێوه‌چوو له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ خۆبه‌خشی‌‌و خزمه‌ته‌ی‌ بێ‌ به‌رانبه‌ر‌و خۆبه‌خشانه‌ پێشكه‌شی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كانی‌ ده‌كه‌ن.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 3ی‌ 2017، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌‌و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ‌و وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ مه‌راسیمێكی‌ ڕێزلێنانی‌ بۆ 30 پزیشكی‌ خۆبه‌خش‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌برد.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، باكۆ شێخ موحه‌ممه‌د، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌ش كردو دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.ڕێكه‌وت ڕه‌شید، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌‌و كاك سه‌ردار قادار، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یان پێشكه‌شكردو له‌وته‌كانیاندا نرخاندنیان بۆ كاری‌ ئه‌و پزیشكه‌ به‌ڕێزانه‌و دڵسۆزی‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌بوو، هه‌روه‌ك هیوایان خواست ڕوحی‌ چاكه‌و خزمه‌تكردنی‌ بێ‌ به‌رانبه‌ری‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێویستیانه‌، به‌تایبه‌ت منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كانی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زیاتربێت له‌نێو هاووڵاتیان‌و خه‌ڵكی‌ كوردستاندا.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌ڕای‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌و به‌ساڵاچوو و منداڵانه‌ی‌ ئامێزی‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌ركی‌ حكومه‌ت‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌، وتی‌: "پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ ته‌ندروستییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سوپاسی‌ كه‌سان‌و پزیشكان‌و خه‌مخۆرانێك بكه‌ین كه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕابسپێردرێن له‌ كاتی‌ زێڕینی‌ خۆیان ده‌به‌خشن‌و به‌ده‌م منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه‌وه‌ هه‌نگاوێك زیاتر دێنه‌ پێش‌و دڵسۆزانه‌ خزمه‌تیان ده‌كه‌ن‌و گرنگی‌ به‌ ژیانیان‌و ته‌ندروستیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی‌ شانازی‌ ئێمه‌و هه‌موو هاووڵاتییه‌كه‌"، سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستیش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویست بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ كردنه‌وه‌یه‌وه‌، ئه‌و یه‌كه‌ ته‌ندورستییه‌ به‌ فه‌رمی‌ بكرێته‌ مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ر به‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ هه‌تا به‌شێوه‌ی‌ به‌رده‌وام بتوانێت بایه‌خ به‌ ژیان‌و ته‌ندروستی‌ به‌ساڵاچووان بدات، سه‌ره‌ڕای‌ هاوكاری‌‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌‌و سوپاسكردنیان، هیواشی‌ خواست وه‌ك داواكراوه‌ ئه‌و بنه‌كه‌یه‌ به‌زوویی‌ بخرێته‌ سه‌ر ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و میلاكی‌ پێویستی‌ بۆ ته‌رخان بكرێت.

له‌ مه‌راسمیه‌كه‌دا له‌نێو چه‌پڵه‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاماده‌بوواندا، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌و 30 پزیشك‌و یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا خۆبه‌خشانه‌ پشتیوان‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ سلێمانی‌ بوون.
  



30/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.