• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ ڕێزله‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌نێت‌و سوپاسنامه‌ی‌ تایبه‌تی‌ پێشكه‌ش ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندنی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كردو سوپاسنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 30ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاره‌زوو غه‌فور‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و پلان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و به‌ڕێز م.ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام له‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز كاك شێخ موحه‌ممه‌د، سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان فرسه‌ت شاڵی‌‌ ڕاوێژكاری‌ یاسایی‌ كۆمه‌ڵه‌و هێشوو تاهیر‌و دلێر شێخ جه‌بارو ئه‌سمه‌ر ستار ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵه‌.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ پێشكه‌شكردنی‌ سوپاس‌و پێزانینی‌ كۆمه‌ڵه‌ بوو به‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌ هاوكارو پشتیوانی‌ كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ وه‌رزشییه‌كه‌یان‌و ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ مێژووی‌ پرشنگداری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو كارو چالاكییه‌كانی‌‌و چۆنییه‌تی‌‌و باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌دا، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌‌و یه‌كخستنی‌ تواناكان كرد بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و باشتركردنی‌ ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانیان.

له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز عومه‌ر گوڵپی‌، سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌فده‌كه‌و سه‌رۆك‌و سكرتێرو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌ كرد، هه‌روه‌ك كارو چالاكییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژی‌ به‌رزنرخاند وه‌ك كۆنترین‌و فراوانترین ڕێكخراوی‌ بواری‌ كاركردن بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، هه‌روه‌ك وتی‌ :" ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌نجاممانداوه‌ ته‌نها به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌كانمان بووه‌و سوپاسی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌شتان بۆ ئێمه‌ پێمانده‌ڵێت كه‌ به‌راستی‌ ئه‌ركی‌ گه‌وره‌مان له‌ ئه‌ستۆیه‌و پێویسته‌ له‌ داهاتوودا باشتر به‌ كاره‌كانمان هه‌ستین‌و ئه‌و توێژه‌ی‌ هه‌ردوولا كاری‌ بۆ ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكن شایسته‌ی‌ باشترین خزمه‌تن" هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ :" پێویسته‌ هه‌موولا بیر له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاترو كاری‌ پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌و كه‌س ناتوانێت فریادڕه‌س بێت به‌ته‌نها‌و هه‌ر كارێكی‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدرابێت به‌رهه‌می‌ كاركردنه‌ به‌ تیم‌و ده‌ستكه‌وته‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام".

كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام:
له‌ ساڵی‌ 1992 دامه‌زراوه‌و یه‌كه‌مین ڕێكخراوو كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ بواری‌ كاركردن‌و داكۆكی‌ له‌ مافی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ كوردستان.
خاوه‌نی‌ 8 لق‌و دوو نوسنگه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان.
له‌ ساڵی‌ 2008 یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژی‌ دامه‌زراندووه‌و یانه‌كه‌ به‌شداری‌ ده‌یان خول‌و پاڵه‌وانێتی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و جیهانی‌ كردووه‌.
خاوه‌ن ده‌یان ده‌ستكه‌وتی‌ جۆراوجۆره‌ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام‌و ڕۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی‌ تواناكانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.


30/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.