به پێی ئامارێكی به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی دوو ساڵی 2015و 2016 دا 36 دایه‌نگه‌ی ناحكومی به‌هۆكاری جیاجیا داخراون‌و 15 دایه‌نگه‌ی نوێش مۆڵه‌تیان پێدراوه.
به پێ زانیارییه‌كان كه له به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رمانگرتوون، 36 دایه‌نگه‌ی ناحكومی له دوو ساڵی 2015 و 2016دا داخراون، له‌وانه یه‌ك دایه‌نگه‌یان به‌هۆی سه‌رپێچی‌و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كان‌و 35 دایه‌نگه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌گان كه ده‌بێته هۆی كه‌می پێویستی دایكی منداڵ به دایه‌نگه داخراون.
هه‌ر به پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی زانیارییش له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ته‌نها 15 دایه‌نگه‌ی ناحكومی مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه.
دایه‌نگه داخراوه‌كان به هۆی قه‌یرانی دارایی‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی منداڵ بریتین له دایه‌نگه‌كانی (میوه، نارین، لانۆی یه‌ك، په‌روانه‌ی توی مه‌لیك، ئارینا، ڤێنای1 ، ڤێنای 2، ئه‌وین، لیا، كه‌نار، میر، پاشا سیتی، كایۆ، مینۆ، دییه، دیدار، لانه‌ی منداڵان، مێخه‌ك، ماڵی منداڵ، دارین، ڕێژین، كه‌ڤی، پرێستژ، تنۆك، ئێلا، هیرۆن، زارا، دایك، هاولان، دڵخۆش، ترێ، وردیله، لیره، به‌ڕێز، ژوان، سێوه) ئه‌و دایه‌نگه‌یه‌شی به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه داخراوه بریتییه له دایه‌نگه‌ی (میلانۆ).
ئه‌و دایه‌نگانه‌شی كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی 2015 و 2016 دا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بریتین له (دایه‌نگه‌ی بابان له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار، شه‌نگین له چوارباخ، بان له گه‌ڕه‌كی كازیوه، ته‌رزه له گه‌ڕه‌كی عه‌لی ناجی، شاهانه له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، له‌رین له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌رزاییه‌كانی سلێمانی له كۆمه‌ڵكه‌ی به‌رزاییه‌كان، كۆشكی منداڵ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی، گۆیژه له شاری گۆیژه، ئاده‌م له گه‌ڕه‌كی قڕگه، شاری نه‌ورۆز له گه‌ڕه‌كی ئاوباره، مارگرێت له گه‌ڕه‌كی ئاشتی، هیرۆنی نوێ له شاری هیرۆن) هه‌روه‌ها هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (ئایا) له گه‌ڕه‌كی هه‌واره به‌رزه‌و دایه‌نگه‌ی (سۆزی دایك) له شاری ڕانیه له ساڵی 2017 مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
هه‌موو دایه‌نگه‌كان له ناو شاری سلێمانین‌و له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ته‌نها دوو دایه‌نگه‌ی ناحكومی هه‌ن ئه‌وانیش دایه‌نگه‌ی (فیرده‌وس)ی ناحكومی له چه‌مچه‌ماڵ‌و دایه‌نگه‌ی (سۆزی دایك) له شاری ڕانیه‌ن، ئه‌مه‌ش به پێی سروشتی ژیانی شار‌و جۆری كاری خێزانه‌كان‌و قه‌ره‌باڵغی شاره‌كانه‌وه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه به‌شی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی توێژه‌رو كارمه‌ندانی به توانای خۆیه‌وه به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ كاری دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌و ڕێنمایی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات له پێناو پاراستنی ژیانی منداڵان‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست‌و دروستدا.