• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هه‌نگاوه‌كانی‌ ئاماده‌كردنی‌ پره‌نسیپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان بۆ پابه‌ندی‌ میدیاكان ده‌ستیان پێكرد

ئه‌مڕۆ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیاریكردنی‌ پره‌نسیپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان بۆ پابه‌ندی‌ میدیاكان به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ چاودێریی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كردنی‌ پره‌نسیپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان بۆ پابه‌ندی‌ میدیاكان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ی‌ گشتی‌ ئاماده‌ی‌ به‌شێكی‌ بوو، به‌ به‌شداربووانی‌ ڕاگه‌یاند:" خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم به‌ بایه‌خه‌وه‌ گفتوگۆی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ ئێسته‌دا به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكان به‌بێ‌ گوێدانه‌ هیچ پره‌نسیپێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رنامه‌و بابه‌ته‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن كه‌ زۆرێك له‌ پڕۆگرام‌و به‌رنامانه‌ به‌ زیان بۆ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ها به‌رزه‌كان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تاكه‌كان‌و زیادكردنی‌ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌شكێنه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ گرنگه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆچوونی‌ خۆی‌ گه‌ڵاڵه‌ بكات‌و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ ڕێگه‌ی‌ جۆراوجۆر كاری‌ له‌سه‌ر بكات".

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ شێكه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌ك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ كاری‌ بێ‌ فلته‌ری‌ میدیاكان دابنرێت به‌ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ میدیاكان‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و وه‌زاره‌ت له‌و كاتانه‌ی‌ پێویستی‌ كرد.


29/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.