• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌


له‌سه‌ر ویستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوو سه‌نته‌رو كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 27ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاشتی‌ نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵڵا، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كانی‌ پلان‌و یاساو به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاوێژكاری‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ دادكۆكی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوه‌كان‌و تیایدا گفتوگۆی‌ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ ده‌كرێت كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌ی‌ خۆی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌لدا بۆ ئاماده‌بووانی‌ خسته‌ڕوو، ڕاپۆرته‌كه‌ دابه‌شكرابوو به‌سه‌ر شه‌ش ته‌وه‌رو 51 خاڵداو تیایدا هه‌موو ئه‌و پلان‌و كارانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجامیانداون یان له‌ به‌رنامه‌دایه‌ ئه‌نجامبدرێت خرانه‌ ڕوو، ئاماده‌بووانیش گفتوگۆی‌ ڕاپۆرت‌و وته‌كه‌یان كردوو ده‌ستخۆشیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌پێی‌ توانا كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ( یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كورته‌باڵاكانی‌ كوردستان، ڕێكخراوی‌ هیوای‌ كه‌مئه‌ندامان، ڕێكخراوی‌ كه‌ڕولاڵانی‌ كوردستان، ڕێكخراوی‌ نابینایانی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئۆتیزمی‌ كوردستان، ڕێكخراوی‌ شین بۆ ئۆتیزم، یانه‌ی‌ ئۆتیزم، ڕێكخراوی‌ توانابه‌خشی‌ منداڵ، ڕێكخراوی‌ تالاسیمیای‌ كوردستان) وته‌ی‌ خۆیان پێشكه‌شكرد، له‌ وته‌كانیاندا سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوه‌كان ستایشی‌ كارو چالاكی‌‌و ڕاوێژو كۆبوونه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ جێگه‌ی‌ سوپاس‌و پێزانین، هه‌روه‌ك بۆچوون‌و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌ی‌ خۆیان له‌سه‌ر ژیانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و خێزانه‌كانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها مووچه‌و دواكه‌وتن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌، پرۆسه‌ی‌ پشكنینه‌وه‌و دواكه‌وتنی‌، گرفتی‌ ئه‌وانه‌ی‌ دواكه‌وتوون له‌ بایۆمه‌تری‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ گرفت گفتوگۆ كران.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كان لێدوانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندندا له‌باره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆوبوونه‌وه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كانیه‌وه‌.

شایانی‌ باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ فه‌رمی‌ ڕاوێژكاریی‌ هاوبه‌شه‌ له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ 1ی‌ 9ی‌ 2015، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ سیاسه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ باش‌و به‌دیهێنانی‌ شه‌فافییه‌ت له‌ كاردا په‌یڕه‌وی‌ لێده‌كات.


27/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.