به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی له كاره‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی دهكاتو هستخۆشی له كاره‌كانیان ده‌كات.
ڕۆژی دووشه‌ممه، 27ی 3ی 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له ئاره‌زوو غه‌فوورو ۆران سه‌عید به‌رپرسی به‌شه‌كانی پارێزگاری خێزان‌و پلان‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه، سه‌ردانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانه‌وه پیشوازیكرا.
له وته‌یه‌كیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی تۆڕی پاراستن‌و سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌ی دووباره پشكنینهوهو ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی كۆمهڵایهیهتییهوه هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ڕایكردنی كاری هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبهتو چاودێریی خێزان.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه‌و زانستیانه‌و یاساییانه‌ی كارمه‌ندانی دامه‌رزاوه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ سودمه‌ندانی تۆرَی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و كارمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ڕێوه بچێت.
|