• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌دا ڕاپۆرتی‌ به‌شه‌كان تاوتوێكران


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 26ی‌ 3ی‌ 2017، یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ده‌وامی‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2717ی‌ كوردی‌‌‌و پاش پشوی‌ نه‌ورۆز، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و جێگرانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوبه‌رو به‌رپرسی‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ دیوان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وته‌ی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌شه‌كانی‌ دایه‌نگه‌كان، پلان، پارێزگاری‌ خێزان، ئه‌ندازیاری‌ ڕاپۆرتی‌ مانگانه‌ی‌ خۆیان خسته‌ڕوو كه‌ تیایدا ڕێژه‌ی‌ كاری‌ ئه‌نجامدراوی‌ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ خۆیان بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌و به‌شداربووانیش به‌ ڕاو سه‌رنجه‌كانیان گفتوگۆی‌ ڕاپۆرته‌كانیان كرد.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی‌ ئاماده‌بووان بوو سه‌باره‌ت به‌ په‌یكه‌ری‌ نوێی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ سنوری‌ كار، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌كردنی‌ بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ی‌ له‌ په‌یكه‌ره‌كه‌دا هه‌ن هه‌تا ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌ت بكرێنه‌وه‌ به‌جۆرێك ده‌رفه‌تی‌ خزمه‌تی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ باشتر بڕه‌خسێت.


26/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.