• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر سفره‌ی‌ نه‌ورۆزو به‌هار كۆبوونه‌وه‌


به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ نه‌ورۆزو ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌‌و وه‌رزی‌ به‌هاره‌وه‌، به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تیان ڕێكخست‌و له‌ دروستكردنی‌ كارمه‌نده‌كان خۆیان سفره‌و خوانی‌ نه‌ورۆز كۆیكردنه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاتوو ئاشتی‌ ئیبراهیم، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ كارگێڕی‌ وته‌یه‌كیان پێشكه‌شكرد‌و پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆزو ساڵی‌ نوێیان له‌ كارمه‌ندان كرد.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ نه‌ورۆزو ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌ وتی‌ :" هیواخوازم هه‌ر ساڵێك نزیكترمان كاته‌وه‌ له‌ خه‌ونی‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌ت‌و سه‌ربه‌خۆییه‌، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ بریتی نییه‌ له‌ دروشم‌و له‌سه‌رمان پێویست ده‌كات كاربكه‌ین‌و به‌ كرده‌وه‌ بیسه‌لمێنین دڵسۆزو خه‌مخۆری‌ وڵات‌و گه‌لی‌ خۆمانین".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ ده‌وام‌و كاركردنی‌ ئه‌م ڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 19ی‌ 3ی‌ 2017، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ر كه‌سێك به‌ هه‌ر كارێك ڕوویكردبێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بووه‌ته‌ میوانی‌ ئه‌م بۆنه‌و سفره‌و خوانه‌.


19/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.