• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وۆرك شۆپی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا


هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ، له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان وۆك شۆپی‌ (وۆرك شۆپی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا) به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 19ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و له‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ زیاتر له‌ 40 توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و كادیری‌ پزیشكی‌‌و یاسایی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ئه‌ندازیاری‌ له‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، هۆبه‌ی‌ پاراستنی‌ منداڵ له‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، وۆرك شۆپی‌ (به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ ئاراسته‌كاری‌ باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ ورۆك شۆپه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو تیایدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ منداڵه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ یارییه‌كانی‌ ده‌ستی‌ منداڵ كرد له‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی‌ جه‌سته‌یی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و ژیریی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خی‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ كردو جه‌ختی‌ له‌ توانای‌ كادیرانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده‌وه‌‌و هیوای‌ خواست هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو پێگه‌ی‌ خۆیان له‌ نێو ژیانی‌ هاووڵاتیاندا زیاتر بچه‌سپێنن به‌ خزمه‌تكردن‌و ڕۆڵبینینی‌ ڕاسته‌قینه‌یان له‌ كایه‌كانی‌ خۆیاندا.

به‌رنامه‌كانی‌ وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ سه‌عات 9ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ده‌ستی‌ پێكردو تا سه‌عات 12 به‌رده‌وام بوون، تیایدا به‌ شێوه‌ی‌ گفتوگۆی‌ كراوه‌و كاری‌ گروپ گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ر‌و بابه‌ت په‌یوه‌ندیدار كرا.

ئه‌م وۆك شۆپه‌ هه‌نگاوی‌ دووه‌می‌ كاركردنێكه‌ به‌ ئارسته‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتێك كه‌ بتوانێت باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا دیاریبكات‌و پاشان له‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ كاركردنی‌ خۆیدا ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریان له‌سه‌ر بكات‌و ڕێگه‌ به‌ یارییه‌ باشه‌كان بدرێت‌و ئاسانكارییان بۆ بكرێت‌و یارییه‌ خراپه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ بكرێن یان هێنده‌ گومرگیان بخرێته‌ سه‌ر هێنانیان بۆ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان‌و ساغكردنه‌وه‌یان كارێكی‌ ئاسان نه‌بێت.



19/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.