دایه‌نگه‌كان ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌بۆنه‌ی نهورۆزو هاتنی ساڵی نوێی كوردی ئه‌نجامده‌ده‌ن
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نهورۆزو وه‌رزی نوێی به‌هارو سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی ناحكومی ئاههنگو بۆنه‌ی تایبه‌ت ئهنجامدهدهنو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش به‌شداری بۆنه‌كانیان ده‌كات.
له ڕۆژانی 15 تا 18ی 3ی 2017، هه‌ریه‌كه له دایه‌نگه‌كانی ئهلهندو خه‌ونی منداڵان‌و كۆشكی منداڵ ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری ئهنجامدهدهنو تیایدا منداڵان به ئاههنگو گۆرانی دڵخۆش ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 15ی 3ی 2017، به‌ڕێوه‌به‌رو ستاف‌و ژماره‌یه‌ك له منداڵانی دایه‌نگه‌ی خه‌ونی منداڵانی ناحكومی به ده‌ستی پڕ له چكلێتو گوڵی نێرگزه‌وه سه‌ردانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونهریو كه‌نار شوكر، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو بهرپرسو كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه پێشوازیكران، له سه‌ردانه‌كه‌یاندا ستاف‌و منداڵانی دایه‌نگه‌ی خه‌ونی منداڵانی ناحكومی پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان ئاراسته‌ی بهشو كارمه‌ندانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد، بهرپرسو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش سوپاسی دایه‌نگه‌ی خه‌ونی منداڵان كرد‌و سه‌ردانه‌كه‌یان به‌رز نرخاند.
ڕۆژی شه‌ممه، 18ی 3ی 2017، به هه‌مان بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه دایه‌نگه‌ی كۆشكی منداڵی ناحكومی بۆنه‌و ئاهه‌نگی تایبه‌تیان بۆ منداڵانی دایه‌نگه سازكرد، هه‌روه‌ك هه‌مان ڕۆژ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی دایه‌نگه‌ی ئهلهندی ناحكومی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی پڕ له چالاكی بۆ منداڵه‌كانی به‌ڕێوه‌بردو له بۆنه‌كه‌دا دایه‌نگه‌ی ئه‌له‌ند سه‌ره‌ڕای ڕازاندنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه‌یان به شێوازێكی سهرنجڕاكێشو خستنه‌ڕووی شمهه كورده‌وارییه‌كان گۆرانی‌و چالاكی هونه‌ریی تایبه‌تیان پێشكه‌ش به منداڵه‌كان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دایه‌نگه‌ی ئه‌له‌ند، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هیواشی خواست دایه‌نگه‌كان زیاتر گرنگی به چالاكی هونهریو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی بده‌ن تا نه‌وه‌ی ئاینده كه مندڵه‌كانی ئێسته‌ن به‌باشی په‌روه‌رده بكرێن‌و له ئاست ئه‌ركه‌كانیاندا بن.