• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (گوڵاڵه‌ سووره‌)‌و (ته‌رزه‌)ی‌ ناحكومی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

 له‌ ڕۆژی‌ پشووی‌ ئاسایی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ر دوو دایه‌نگه‌ی‌ ته‌رزه‌و گوڵاڵه‌ سووره‌ی‌ ناحكومی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 18ی‌ 3ی‌ 2017، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ (ته‌رزه‌)‌و (گوڵاڵه‌ سووره‌)ی‌ ناحكومی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا بۆ هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی‌ ناوبراو، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ منداڵه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕۆژانه‌ی‌ دایه‌نگه‌ وردبوویه‌وه‌و سه‌ردانی‌ هۆڵ‌و ژووره‌ جیاجیاكانی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ كردو شوێنی‌ یاریی‌‌و نانخواردن‌و چێشتخانه‌و ته‌ندروستی‌‌و پاك‌و خاوێنی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ پاش بینینی‌ دۆسیه‌ی‌ دایه‌نگه‌و ستافی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ لایه‌نه‌ باشییه‌كانیان، ڕێنمایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ی‌ كرد زۆرتر گرنگی‌ به‌ منداڵه‌كان‌و چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كانیان بده‌ن، هه‌روه‌ك بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ باش به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كانی‌ ڕاسپارد دوای‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز سه‌ردانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان بكه‌ن‌و ڕێنمایی‌ زیاتر وه‌رگرن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و خودی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژیان‌و خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌ییه‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا‌و به‌رده‌وام به‌دواداچوونی‌ پێویست ده‌كرێت‌و دایه‌نگه‌كان بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ئاستیان هانده‌درێن، له‌م بواره‌شدا به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان ده‌ستخۆشی‌ له‌ كاره‌ باشه‌كان ده‌كرێت‌و سزای‌ سه‌رزه‌نشتیش ئاراسته‌ی‌ كه‌م‌و كورتی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كرێت.


18/03/2017
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.